ئەمڕۆ لە ھەولێر کەرنەڤاڵێک بۆ پشتگیریکردن لە لیستی پارتی بەڕێوە دەچێت
__2018_09_20_h15m7s11__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە شاری ھەولێر کەرنەڤاڵێک بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ بانگەشە بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی ئەنجام دەدات.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ١٨٣ و بە دروشمی بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز دەستی بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان کردووە و لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بانگەشە بۆ لیستی پارتی بەڕێوە دەچێت و خەڵکیش پێشوازییەکی گەرم لە لیستی پارتی دەکەن.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ سەعات چواری ئێوارە لە شاری ھەولێر لە ھۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر کەرنەڤاڵێک بۆ سەرخستنی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت .
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، کەرنەڤاڵەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و گەنج و لاوان و خەڵکی بەشەرەفی ھەولێر بەڕێوە دەچێت و چەندین چاڵاکیی تێدا ئەنجام دەدرێن.
بڵند ئیبراھیم




