٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە پرۆسەی نیشتیمانسازی و بنیاتنانەوەی كوردستاندا چی كردووه‌؟

سەرچاوە: KDP.info

 

سلێمانی-KDP.info-  لە نێوان ساڵانی 1992 تا 2018، سەرجەم كەرتە خزمەتگوزارییەكان گەشەی تەواویان سەندووە، كە پشكی شێری دابینكردنی ئەو خزمەتگوزاریانە، بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت. سەرۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسانی كوردستانیش، به‌شێك له‌ ئامار و داتای پێشكەوتنەكان دەخاتە ڕوو.

ئابووریناس نەوزاد شێخ كامیل، سەرۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسانی كوردستان، بە داتا پێشكەوتنەكانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتیی كوردستان دەخاتە ڕوو و دەڵێ، بە مەبەستی خستنەڕووی گەشەپێدان لە سەرجەم بوارەكاندا، بە داتا هەندێك زانیاری له‌ بواری گەشەسەندنی گرینگترین كه‌رته‌كانیش دەخاتە ڕوو.

‌ڕۆڵی پارتی لە پرۆسەی نیشتیمانسازی و بنیاتنانەوەی كوردستان لە ماوەی ساڵانی (۱۹۹۲_ ۲٠۱۸):

یەكەم: لە سێكتەری پەروەردەدا
-  ژمارەی مامۆستایانی كوردستان  بە هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و دواناوەندییەوە تا ساڵی ۱۹۹۲ تەنیا (۲۱،۳۸۹) مامۆستا بووە، كەچی ئەو رێژەیە لە ئێستادا لە (۱۲٦،۱۱۲) مامۆستا زیاترە.

-  تا ساڵی ۱۹۹۲ ژمارەی بینای قوتابخانەكانی كوردستان تەنیا (۸٤۲) قوتابخانە بوو، كەچی وێڕای قەیرانی دارایی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، ژمارەی بینای قوتابخانەكانی كوردستان لە ئێستادا زیاترە لە (٥،۲۷٥) قوتابخانە.

-   تا ساڵی ۱۹۹۲ تەنیا (٤،٥۸۸) قوتابیی باخچەی ساوایان لە كوردستاندا هەبووە، كەچی ئەو رێژەیە تا ساڵی ۲٠۱٦ دەگاتە (۷۱،۷٦٤).

-   لە نێوان ساڵی (۱۹۹۱_۲٠٠۳) ڕێژەی نەخوێندەواری لە كوردستان لەسەر ئاستی عێراق بەرزترین ڕێژەی تۆمار كرد كە ۳۷٪ بووە، بەڵام پاش هەڵمەتێكی بەرفراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری، ئەو ڕێژەیە تا ساڵی ۲٠۱٦ دەگاتە ۱٤٪ .


ڕۆڵی پارتی لە پرۆسەی نیشتیمانسازی و بنیاتنانەوەی كوردستان لە ماوەی ساڵانی (۱۹۹۲_۲٠۱۸):

دووەم: لە كەرتی كارەبادا
-  لە سەرەتای دەستبەكاربوونی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، سەرچاوەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا تەنیا هەردوو وێستگەی كارەبای ئاوی دوكان و دەربەندیخان بووە، كە توانای بەرهەمهێنانیان سنووردار بوو، دوكان (٤٠٠مێگاوات) و دەربەندیخان (۲٤۹مێگاوات) كە لە كاتی دابەزینی ئاستی ئاو ڕێژەی بەرهەمهێنانی نزم دەبووەوە.

- حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ۲٠٠۸ توانی یەكەم یەكەی بەرهەمهێنانی گازی لە وێستگەی هەولێر بخاتە كار، كە توانای بەرهەمهێنانی ساڵ لە دوای ساڵ بەرز بووەوە بۆ (۱٥٠٠مێگاوات). هەر لە درێژەی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ چارەكردنی كێشەی كارەبا لە كوردستان، وێستگەی گازی سلێمانی (۱٥٠٠مێگاوات) و وێستگەی گازی هۆك (۱٠٠٠مێگاوات) و خورمەڵەی گازی (۱٠٠٠مێگاوات)، بازیانی گازی (٥٠٠مێگاوات)، وێستگەی باعەدرێ كە بە نەوتی رەش كار دەكات (۱٥٠مێگاوات)، وێستگەی تاسڵووجەش كە بە نەوتی رەش كار دەكات (٤٠) مێگاوات، دامەزران. ئەمە وێڕای كڕینی كارەبا لە وڵاتی ئێران و توركیا.

-  ژمارەی هاوبەشەكانی كارەبا لە هەرسێ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (هەولێر، سلێمانی،دهۆك) تا ساڵی ۲٠٠۳ (۳۷۱۹۱۷)  و لە كۆتایی ساڵی ۲٠۱۷ ئەو ڕێژەیە چوار ئەوەندە زیاد بووە و بووەتە (۱،٥٠۷،۸۳٥) هاوبەشی كارەبا.

- ڕاستە گرفتی كەمیی كارەبا وێڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی تەزووی كارەبا لە هەرێم بە تەواوی چارە نەبووە، بەڵام توانای بەرهەمهێنانی عێراق بۆ تەزووی كارەبا لە۱۹۹٠ بە گشتی (۱۲٠٠٠ مێگاوت) بووە، كەچی لە ۱۹۹۲ ئەو ڕێژەیە بە هۆی شەڕی كەنداو بۆ (۸٤٠٠مێگاوات) دابەزیوە. پاش ۲٥ساڵ و خەرجكردنی (۳٥) ترلیۆن دیناری عێراقی لە ۲٠۱۷ ئاستی بەرهەمهێنان زیاد دەكات بۆ نزیكەی (۱٥٠٠٠مێگاوات) كە وەك شارەزایان باسی دەكەن، بەو پارەیە دەكرا چوار ئەوەندە كارەبا بەرهەم بهێنرێ.

- ئەوەی پارتی لە ماوەی حوكمڕانیدا كردوویەتی، وێڕای هەموو بەربەست و قەیرانەكان، دەستكەوتی زۆر گەورەن و مایەی شانازیكردنن، بۆیە تەنیا لیستی ۱۸۳ی پارتی شایەنی دەنگی خەڵكی كوردستانە.

ڕۆڵی پارتی لە پڕۆسەی نیشتیمانسازی و بنیاتنانەوەی كوردستان لە ماوەی ساڵانی (۱۹۹۲_۲٠۱۸):

سێیەم: لە كەرتی تەندروستیدا:
پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی حوكمڕانیی خۆیدا شوێنپەنجەی بەسەر هەموو سێكتەرەكانەوە دیارە و ڕۆڵێكی ئێجگار گەورەی لە بووژانەوە و پێخشستنی كوردستاندا بینیوە، كە سێكتەری تەندروستی یەكێكە لەو بوارە گرینگانە.

- بۆ نموونە لە ڕووی ژمارەی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان،  پێشكەوتن و گۆڕانكارییەكی مەزن رووی داوە، ژمارەی نەخۆشخانەكانی كوردستان تا ساڵی ۱۹۹۱تەنیا  (۲٦) نەخۆشخانە بووە، بەڵام تا ۲٠۱۷ ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە (۷٦) نەخۆشخانە. ژمارەی بنكە تەندروستییەكانیش لەو ماوەیەدا گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، تا ساڵی۱۹۹۱ (۱۷۸) بنكەی تەندروستی لە كوردستان هەبووە، بەڵام لە ۲٠۱۷ گەیشتووەتە (۹٦۱) بنكەی تەندروستی.

- تا ساڵی ۱۹۹۱ژمارەی پزیشكان (۸۲٦) پزیشكی گشتی و (۱٤٤) پزیشكی ددان بووە، بەڵام ئەو ڕێژەیە تا ساڵی ۲٠۱۷ گەیشتووەتە (٦،٦۹۳) پزیشكی گشتی و (۱۷٠۱)ـی ددان. پزیشكی دەرمانساز لە ۱۹۹۱(٤۸) پزیشك هەبووە، لە ۲٠۱۷ ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە (۱٠۳٥) پزیشكی دەرمانساز.

- سەبارەت بە ڕێژەی نەخۆشخانە تایبەتەكانی كوردستان كە ئەو سێكتەرە تا چ ئاستێك گەشەی كردووە؟ تاساڵی ۱۹۹۱ تەنیا (۱) نەخۆشخانەی ۱٥ قەرەوێڵەیی تایبەت هەبووە، بەڵام لە ساڵی ۲٠۱۸ ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە (٤۹) نەخۆشخانەی تایبەت.

-  لە ماوەی ئەزموونی حوكمڕانیی خۆماڵیدا، زۆرترین پێشكەوتن لە بواری كردنەوەی نەخۆشخانە پسپۆڕییەكاندا ڕووی داوە، كە تا ساڵی ۱۹۹۱ هیچ نەخۆشخانەیەكی پسپۆڕی لە كوردستاندا نەبووە، بەڵام ئەو سەنتەرە پسپۆڕیانە لە ۲٠۱۸ ژمارەیان بەم شێوەیەیە: سەنتەری چاندنی گورچیلە، سەنتەری چارەسەركردنی شێرپەنجە، سەنتەری تالاسیما، سەنتەری نەخۆشییەكانی شەكرە، سەنتەری شیانەوە، سەنتەری دڵ، سەنتەری نەخۆشیی دەروونی، كە كۆی گشتی دەگاتە (۲۱) سەنتەری پزیشكی پسپۆڕی حكوومی. تا ساڵی ۱۹۹۱ هیچ سەنتەرێكی پسپۆڕی تایبەت لە كوردستان نەبووە، بەڵام لە ئێستادا (٦۸) سەنتەری پسپۆڕی تایبەت هەیە. هەموو ئەو ژمارانە پێمان دەڵێن كە ئەو پارتەی رابردووی سێكتەری تەندروستی گۆڕیوە، دەتوانێ لە داهاتویشدا زیاتر پێشی بخات و باشتری بكات، بۆیە دەنگی هەموومان هەر بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە.

ڕۆڵی پارتی لە پرۆسەی نیشتیمانسازی و بنیاتنانەوەی كوردستان لە ماوەی  ساڵانی (۱۹۹۲_۲٠۱۸):

چواره‌م: كەرتی پیشەسازی و بازرگانی
لە دوای ساڵی ۲٠٠۳، وێڕای بەربەست و ئاستەنگەكان، ئەو كەرتە لە كوردستان بووژانەوەی زۆری بە خۆیەوە بینیوە، بۆ نموونە:

_ تا ساڵی ۲٠۱۷ بە گشتی (۲۲۸۲٤) كۆمپانیای خۆماڵی و (۳٠٦۸) كۆمپانیای بیانی تۆمار كراون.

- یەكێك لەو پڕۆژە ستراتیژیانەی كە بە ئاساییشی نەتەوەیی هەژمار دەكرێت، دابینكردنی ئاساییشی خۆراكە كە یەكێك لە رێكارەكان عەمباركردنی بەرهەمەكانی دانەوێڵەیە.

بڕی گەنمی پێویست بۆ هاووڵاتیانی كوردستان ساڵانە بە (٦٠٠،٠٠٠) تۆن خەمڵێنراوە، هەر بۆیە حكوومەتی هەرێم تا ۲٠۱٤ توانای عەمباركردنی گەیاندە نزیكەی (٦۷٥،٠٠٠) تۆن.

_ لە نێوان ساڵی ۲٠٠۳ بۆ ۲٠۱۷ حكوومەتی هەرێم بە شێوەكی مۆدێرن (۸) سایلۆی قەبارە گەورە و (۸۳) كۆگای كەلوپەلی خۆراكی دروست كردووە، وەك (سایلۆ و كۆگاكانی كەلوپەلی چەمچەماڵ، سایلۆ و كۆگاكانی بەردەڕەش، سایلۆ و كۆگاكانی قوشتەپە، كۆگاكانی كەلوپەلی خۆراكی لە سایلۆی فایدە، سایلۆ و كۆگاكانی دهۆك، سایلۆ و كۆگاكانی ناوچەی ماوانە سلێمانی، سایلۆ و كۆگاكانی كەلار).

_ حكوومەتی هەرێمی كوردستان تا ساڵی ۲٠۱۷ توانیویەتی (۸) ناوچەی پیشەسازی دروست بكات، وەك: بینای سەنتەری راهێنانی پێشكەوتووی پیشەسازی لە ناوەندی هەولێر، پڕۆژەی دروستكردنی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی، ناوچەی پیشەسازیی دهۆك، پڕۆژەی دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی پیشەسازیی تانجەڕۆ، ناوچەی پیشەسازیی كەلار.

_ لە ساڵی ۱۹۹۲ تا ئێستا (۲۹) كارگەی حكوومیی كارا لە بواری جۆراوجۆردا دروست كراون، بۆ نموونە:

كارگەی بڕینی بەردی مەڕمەڕ لە سلێمانی، كارگەی ڕستنوچنینی كفری، كارگەی گەچی بازیان، كارگەی رستن و چنینی دهۆك، كۆگای خۆشكردنی توتنی دهۆك، كارگەی خشتی هونەری هەولێر و هتد..

_ هەروەها تا ساڵی ۲٠۱۷، (۱۲٠۳) كارگەی بیناسازی هەبوون كە (۱٠۳۲٠) هەلی كاریان دابین كردووە، تا كۆتایی ساڵی ۲٠۱۱ بەرهەمی كارگەكانی بیناسازی توانیویانە نزیكەی (٦٥٪)ـی پێداویستییەكانی هەرێم بۆ كەرەستەی خاوی بیناسازی دابین بكەن.

_ لە كەرتی خۆراكدا (۳٥۱) كارگە لە كوردستان دامەزراون و (٥،۹٥٥) هەلی كاریان بۆ هاووڵاتیان دابین كردووە، كە (٤٥٪)ـی پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكەن.

_ لە بوارەكانی (ڕستن و چنین) (۱٤) كارگە دامەزران و لە فلزییەكانیش (۱٠۷۸) كارگە.


هێڤیار هەڵەبجەیی

هەواڵی پەیوەندیدار