لاوانی هەڵەبجە: لیستی 183ـی پارتی بەدیهێنەری خەون و ئاواتەكانمانە

هەڵەبجە-KDP.info- لە كارنامەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پڕۆژەی تایبەت لە پێناو خزمەتكردنی لاواندا هەن، تا پەرە بە وزە و توانای خۆیان بدەن. لاوانی هەڵەبجەیش دەڵێن، ئامانجیان سەرخستنی لیستی 183ـی پارتییە، چونكە ئەو لیستە بەدیهێنەری خەون و ئاواتەكانیانە.
پارتی بەردەوام كاری بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازی كردووە تاوەكوو لاوان بتوانن بیرۆكە و تواناكانیان وەگەڕ بخەن. شیلان میرزا، چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی لە هەڵەبجە، بڕوای وایە كە پارتی هەمیشە كاری كردووە بۆ پەرەدان بە توانا و وزەی لاوان و ڕەخساندنی هەلی كار بۆیان، بە هۆی گرینگیدانی پارتییش بە لاوان لە ساڵانی ڕابردوودا، لاوان لە ڕووی پەرەدان بە تواناكانیان هەنگاوی زۆر گەورەیان ناوە".
پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوام پشتیوانی لاوان بووە، بۆیە لە ساڵانی ڕابردوودا لاوان توانیویانە پەرە بە تواناكانیان بدەن و ئەو وزەیەی هەیانە، لە بواری زانستی و هونەری و سیاسی و هتد پەرەی پێ بدەن و خزمەت بە كۆمەڵگا بكەن.
شیلان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "پارتی هەردەم گرینگی بە توانا زانستی و سیاسییەكانی لاوان داوە، دڵنیاشین لە چوار ساڵی دابێ لاوان پێگەی تایبەتیان پێ دەدرێت لە حكومڕانیی كوردستاندا".
عومەر فارس، كارگێڕی ناوەندی باڵای هەڵەبجەی یەكێتیی لاوان، لای خۆیەوە گوتی: "ئێمەی لاوان هەمیشە باوەڕمان وایە پارتی هاوكاری لاوان دەبێت بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازی تاوەكو لاوان لە گشت بوارەكاندا بتوانن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، لە هەر بوارێكیشدا توانایان هەیە مومارەسەی بكەن، بۆیە بۆ زیاتر گرینگیدان بە لاوان لە ئاییندەدا، دەنگمان بۆ لیستی 183ـی پارتی و كاندیدەكانیەتی".
پارتی لەگەڵ دروستبوونی لە ساڵی 1946ـدا، گرینگی بە لاوان داوە و لە ساڵی 1953ـدا ڕێكخراوی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستانی دامەزراندا لەسەر پێشنیازی ڕێبەری گەورەی گەلی كورد، بارزانیی نەمر. فارس گوتیشی: "ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی گرینگیدانی پارتی بدەینەوە بە لاوان، دەبینین كە هەمیشە لاوان لە پۆستە جیاوازەكانی شۆڕش و دەزگاكانی پارتی ڕۆڵیان پێ دراوە، لە پاش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 و دروستبوونی حكوومەت و پەرلەمانیش، پارتی كەسانی لاوی ناردووەتە پۆستە ئییدارییەكانی حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان".
پشتیوان عەزیز كە چالاكێكی سیاسییە، بڕوای وایە، ئەوە پارتییە بە درێژایی مێژوو پێگەی لاوانی لە بەرچاو گرتووە و پۆستی هەستیاری حكوومەت و حیزبەكەی پێ داون و بڕوای بە وزە و توانای لاوان هەیە، هەمیشەش كار دەكات بۆ ئەوەی لاوان ئەو وزە و توانایەی هەیانە، لە بواری تایبەتی خۆیاندا مومارەسەی بكەن.
پشتیوان، دهشڵێ: "هەمیشە پارتی بەرپرسیارەتیی گرینگی بە لاوان داوە، بۆیە ئامانجان سەرخستنی لیستی 183ـی پارتییە لە 30ـی ئەیلوولدا."
هێڤیار هەڵەبجەیی




