٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی لاوانی جیھان: گەلی كوردستان لە عێراقدا مافەكانی پێشێل كراون

سەرچاوە: KDP.info

 

باكۆ-KDP.info- فەلاح حەسەن، ئەو گەنجە كوردەی كە جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھانە و ھاوكات نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموكراتی كوردستانیشە، لە كاتی پێشكەشكردنی پەیامی لاوانی سیاسیی جیھان لە كۆبوونەوەی بۆردی سەركردایەتیی ھەردوو رێكخراوی لاوانی سیاسیی ئەورووپا و ئاسیادا، باسی دواپێشهاتەكان و ڕەوشی سیاسیی كوردستانی كرد.

جێگری سەرۆكی لاوانی جیھان، لە بەشێكی قسەكاندا بە ئامادەبووانی راگەیاند، گەلی ھەرێمی كوردستان لە عێراقدا مافەكانی پێشێل كراون و تا ئێستایش پێشێل دەكرێن، بۆیە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام داوە، گەلی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتەكەی دەرگاكانی كراوە بووە بەسەر ھەموو لێقەوماوان و پەنابەراندا، ئەمە جگە لەوەی كە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان قارەمانانە بەرگرییان لە مرۆڤایەتی كرد و لەشەڕی تیرۆریستانی داعشیشدا جیھانیان پاراست و ئەم تیرۆریستانەیان لە سنووری ھەرێمی كوردستاندا تەفروتونا كرد.

شایەنی باسە، كۆبوونەوەی بۆردی سەركردایەتیی لاوانی سیاسیی ئەورووپا و ئاسیا، لە شاری باكۆ دەستی پێ كردووە و نزیكەی ٣٠ وڵات تێیدا ئامادەن.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار