به‌سام عه‌لی: له‌سه‌ر ڕێنماییی سه‌رۆك بارزانی بانگه‌شه‌ی هێمن و هاوسه‌نگ ده‌كه‌ین
__2018_09_17_h17m12s57__HK.jpg)
هەڵەبجە-KDP.info- به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان داوا له هه‌موو خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌كات ده‌نگ بده‌ن به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه ته‌نیا له‌و ڕێگایه‌وه ده‌توانرێت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت.
به‌سام عه‌لی, بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ده‌نگی خه‌ڵك به لیستی پارتی جارێكی دیكه متمانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و پێشه‌نگایەتیی پارتی له كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه و پارتی هێزی بێڕكابه‌ره له كوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه به به‌ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان, پارتی بۆ داهاتوش هێزی بێڕكابه‌ری كوردستان ده‌بێت".
له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه‌وه, به‌سام عه‌لی گوتی: "جه‌نابی سه‌رۆك فه‌رمانی كردووه بانگه‌شه‌ی هێمن و شارستانی ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه پارتییه‌كان له ژێر هیچ فشارێكدا له بانگه‌شه‌یه‌كی مۆدێرنه‌وه ناگۆڕین بۆ شه‌ڕ و بشێوی, سه‌رۆك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه بانگه‌شه‌ی هێمن و هاوسه‌نگ ده‌كه‌ین".
به‌سام عه‌لی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "پارتی له‌م سنووره له ده‌سه‌ڵات دوور بووه, ئه‌م سنووره باجی دووریی پارتی داوه, پێویسته ده‌نگده‌ری ئه‌م سنووره بۆ یه‌كجاریش بێت پارتی تاقی بكه‌نه‌وه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به پارتی ببه‌خشن تا دڵنیا بن له‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی خزمه‌تگوزاری بگاته‌وه ئه‌م سنووره و كۆتایی به بێخزمه‌تگوزاریی ئه‌م ناوچه‌یه بهێنرێت".
ڕاژیار هه‌ورامی




