٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش لە لایەن پێشمەرگەوە لەبیر ناكەین

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە هاوكاریی سەربازی پێشكەشی پێشمەرگە بكرێت، چونكە ئەوان تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش لە لایەن پێشمەرگەوە لەبیر ناكەن.

ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە پێشمەرگە و هێزەكانی دیكە هەموو چەكێكیان پێبدرێت بۆ ئەوەی بەرەنگاری داعش ببنەوە و كۆتاییان پێبهێنن.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، کە دوێنێ یەکشەممە بە سەردانێک گەیشتە هەولێر، روونی كردەوە، "چوار ساڵ پێش ئێستام لە بیرە كاتێك كە لە رووی تەندروستی و ڕاوێژكارییەوە، پشتگیری و یارمەتیمان پێشكەشكردن ئەوەش تەنیا بۆ ئەوە بوو كە ئەو پێشمەرگە بریندارانە، چاك ببنەوە، ئێستا ئەمڕۆ كار دەكەین كە چۆن بنكەی تەندروستی بۆ پێشمەرگە بكەینەوە، كەرەستەی زۆر پێشكەوتوومان هەیە و پێشكەش بە پێشمەرگەمان كردووە، تاكو بتوانن خۆیان بەكاری بهێنن."

ڤۆندەرلاین، هەروەها گوتی، "شەڕی دژی تیرۆر، بەتایبەتی لە دژی داعش شەڕێكی نێودەوڵەتییە، بەرژەوەندیی هاوبەشمان هەیە، زۆریش خۆشحاڵین بۆ پارێزگاریكردن،  سەربەرزین كە پێشمەرگە شەڕی داعشی كردووە، بێگومان هەڕەشەیەكی زۆر لە ناوچەكەدا هەیە، بۆیە ئێمە هاتووینەتە ئێرە و كۆ بووینەتەوە، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوو ئەوەمان سەلماندووە كە پشت بە یەكدی دەبەستین. لە ماوەی رابردوو 150 راوێژكارمان هەبووە لە ناوچەكەدا، ئێستا هەوڵ دەدەین و پەرە بەوانە دەدەین كە تایبەتمەندییان هەیە، ژمارەكەش دادەبەزێنین، پێویستە هاوكاریی سەربازی پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكرێت، چونكە هێشتا ئایدۆلۆژیای داعش هەر ماوە".

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار