٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین: بۆ كوردستانێكی به‌هێز ئومێدمان تەنیا به‌ لیستی ١٨٣ی پارتییە

سەرچاوە: KDP.info

 

ڕانیە-KDP.info- گەنجانی ڕانیە، پاڵپشتیی خۆیان بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان نیشان دەدەن و پێیان وایە، كوردستانێكی بەھێز و سەركەوتنی پارتی، دەرفەتی زیاتر بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت. دەشڵێن، بۆ ئەوەی ئاییندەمان ڕوون بێت، دەنگمان بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

لە بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوول، خاڵی گرینگ ھەن، یەكێك لەو خاڵانە، كاركردنە بۆ ئەوەی بایەخی زیاتر بە پڕۆژەكانی ژێرخان بدرێ و ھەموو ناوچەكانی كوردستان لێی سوودمەند بن و ھیچ ناوچەیەك ھەست بە پەراوێزخستن و فەرامۆشكردن نەكات.

یەعقووب عەبدوڵڵا، گەنجێكی شاری ڕانیەیە، ھاوكات لایەنگرێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێمە وەك گەنجانی شاری رانیە، حسابی ئەوە دەكەین كە ئێمە چی دەبینین لێرە، ئەوەی كە لێرە دەگوزەرێ جیێ نیگەرانیی ھاووڵاتیانە، لە رووی خزمەتگوزاری و بوارەكاندا شاری رانیە زۆر پشگوێ خراوە، پارتی ئایدیایەكی تری ھەیە، بەڵام حیزبەكانی تر ھانی خەڵك دەدەن كە دژی پارتی بوەستن، لە بەرانبەردا پارتی چی ھەیە، ھیچ تەوجیھاتێكی نییە كە دژی پێكەوەژیان بێت، پارتی ئامانجی پێكەوەژیانە، خۆشبەختانە لە سنوورەكەمان كۆمەڵێك گەنجی تازە ڕوومان تێ دەكەن و گەنجێكی زۆری خوێندەوار و ڕۆشنبیر دێنە ناو پارتییەوە، ئەمەش جێگەی شانازییە بۆ پارتی".

عەبدوڵڵا گوتیشی: "لە چاو ھەڵبژاردنەكانی تر، پێمان وایە دەنگی پارتی زیاد دەكات لەم ھەڵبژاردنەدا، ئەمەش بە ھۆی ئەو جیاوازییەی كە لە نێوان پارتەكانی تردا ھەیە، پارتی ئامانجی كوردستانێكی بەھێزترە، پشتگیریی خۆشمان بۆ لیستی ١٨٣ پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات دەكەینەوە".

"چوار ساڵی داھاتوو، چوار ساڵی خزمەتگوزای و جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خەڵكی ناوچەكە دەبێت". ئەمە قسەی عەبدولقادر محەممەدە، كە ھاووڵاتییەكی ناحیەی حاجیاوایە، ئەو ئومێدی تەنیا بە پارتییە و پێی وایە تەنیا پارتی دەتوانێ خزمەتی ناوچەكە بكات.

عەبدولقادر محەممەد، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێمە وەك گەنجانی ئەم دەڤەرە، ئومێدێكی زۆرمان بەم ھەڵبژاردنە ھەیە، ھیوادارین گۆڕانكارییەكی بنچینەیی روو بدات كە لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیاندا بێت، چونكە ئەم دەڤەرە زۆر پشگوێ خراوە، ھیچ خزمەتگوزارییەكی تێدا نییە، كە لە خواستی ئێمەدا بێت، دەنگیشمان بۆ لیستی ١٨٣ی پارتییە و، ھیوادارین لەسەر دەستی ئەوان كوردستانێكی بەھێز بنیات بنرێت".

هاوكات بڕوا حاجی، كە گەنجێكی تری شاری رانیەیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ھیوایەكی زۆرم بە لیستی ١٨٣ ھەیە، چونكە لە سەرەتای بانگەشەكەوە ھێمای بانگەشەكەی پارتی بریتییە لەوەی كە كوردستانێكی بەھێز بنیات بنێت، ئەگەر پارتی بەھێز بێت بێگومان كوردستانێكی به‌هێز و ئاوەدانمان دەبێت".

حاجی، دەشڵێ: "لە قسەكانی جەنابی سەرۆكەوە دیارە كە پێمان دەڵێ، بە ئومێد بن و وەك ھەمیشە خۆ نەچەمێنن، كە لە سەرەتای بانگەشەوە بۆمانی كرد، بۆیە ئومێدم تەنیا بە لیستی ١٨٣ ھەیە، چونكە بە ھۆی ململانێی لایەنەكانەوە گەنج بووەتە قوربانی و ھیچ ئومێدێكیان بە حیزبەكانی تر نەماوە".

 

ھەڵكەوت محەممەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار