٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، ئاھەنگێك بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی لە ئاكرێ ساز دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

ئاكرێ-KDP.info- بەرپرسی لقی 9ـی پارتی لە ئاكرێ گوتی، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، ئاھەنگێك بۆ ناساندنی كاندیدانی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ھەردوو شارۆچكەی ئاكرێ و بەردەڕەش بەڕێوە دەچێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان بە لیستی ١٨٣ و بە درووشمی بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز، دەستی بە بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە، رۆژانەیش لە ناوچە جیاجیاكان پێشوازییەكی گەرم لە لیستی پارتی دەكرێت.

پێوەست بەم پرسە، سەباح بەیتوڵڵا، بەرپرسی لقی 9ـی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەعات 4ـی ئێوارە ئەمڕۆ، لە یاریگای ئاكرێ ئاھەنگێك بۆ كاندیدانی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری ھەردوو شارۆچكەی بەردەڕەش و ئاكرێ ساز دەكرێت، هاوكات كاندیدەكانی لیستەكەیش بە خەڵك دەناسێندرێن و جەماوەرێكی زۆری ھەردوو شارۆچكەكەیش ئامادەی ئاھەنگەكە دەبن".

بەیتوڵڵا گوتیشی: "لەو ئاھەنگەدا، مەسروور بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە دەبێت و تێیدا گوتارێك پێشكەش دەكات" .

 

بڵند ئیبراھیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار