ئۆرەیی: دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە ئاشتی و ئازادی و كوردستانێكی ئاوەدان

دهۆك-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٨ـی پارتی لە ئامێدی دەڵێ، پارتی هێزێكی نەتەوەیی، گەورە و كاریگەری ناوچەكەیە، چونكە داكۆكیكاری سەرسەختی مافەكانی خەڵكی كوردستانیشە، كوردستانیان بە گشتی و ئامێدییەكان بە تایبەتی، بە گوڕوتینێكی زۆرەوە كار بۆ سەرخستنی لیستی ١٨٣ـی پارتی دەكەن.
پێوەست بەمە، عومەر ئۆرەیی، بەرپرسی لقی ١٨ـی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند: "پارتی هێزێكە بە درێژایی مێژوو خۆی بە خاوەنی دۆزی نەتەوەیی كورد زانیوە و كاری كردووە كورد وەك گەلانی دونیا بە سەربەرزی بژیت، سازدانی ڕیفراندۆمیش بەڵگەیەكی زیندووە، لەبەر ئەوەش ئەو حزبە، بە پارتیی سەربەخۆخوازەكان ناسراوە".
ئۆرەیی، جەخت لەوەش دەكاتەوە، پارتی هەمیشە لە بەرەی گەل بووە و توانیویەتی ڕێبەرایەتیی گەلەكەمان بكات و هەرگیز خۆی لە بەرپرسیارەتی لانەداوە، لەبەر ئەوەش بووەتە جێگای متمانەی كوردستانیان، بێ هیچ شك و گومانێكیش، دەنگی ئامێدییەكان بۆ پارتییە.
ئامانجی پارتی ئەوەیە، كوردستانێكی سەربەخۆ هەبێت و هەموو بیروباوەڕ و ئایین و ئەتنیكێك لە كوردستاندا بە ئاشتیانە بژین.
وەك ئۆرەیی گوتی: "پارتی هێزێكە بووەتە جێگای متمانەی خەڵك و خەڵكی ئامێدییش باش ئەوە دەزانن كە پارتی لەگەڵیان دەمێنێت، بۆیە خەڵك بە گوڕوتینەوە دەنگیان دەدەنە پارتی، چونكە دەزانن دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە ئاشتی و ئازادی و كوردستانێكی ئاوەدان".
پارتی دیموكراتی كوردستان، بە دروشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز) و بە ژمارەی ١٨٣، پشكداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات.
كــاروان بـــاعەدری




