ئافره‌تان: ئومێدمان به به‌ربژێره ئافره‌ته‌كانی پارتییه
__2018_09_16_h15m21s50__ER.jpg)
ئافره‌تانی كوردستان ئومێدیان به به‌ربژێره ئافره‌ته‌كانی ناو لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانه, چونكه پارتی له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان و شوێنه جیاوازه‌كان به‌ربژێری داناوه و هاووڵاتییانیش پێیان وایه ده‌بێت به‌رنامه‌ی لیسته‌كان بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان به ژماره‌ی 183 به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه, له ناو به‌ربژێره‌كانیدا كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت هه‌یه كه له سه‌رجه‌م ئاسته‌كان و شوێنه جیاوازه‌كان به‌ربژێر كراون. چرا ئیسماعیل حه‌مه‌د, كچه قوتابیی كۆلێژی ئادابه له به‌شی ڕاگه‌یاندن بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كچان و ئافره‌تان ده‌نگیان بۆ لیستی پارتییه له ناو لیسته‌كه‌ش به‌ربژێرانی ئافره‌ت كه بوونه‌ته جێگای دڵخۆشی و ئومێدی ئێمه و، پارتییه كه له ئاستی حكوومه‌تیش تاكه ئافره‌تی به‌ربژێر كردووه بۆ وه‌زیری شاره‌وانی له‌وێشدا پارتی مافی داوه به ئافره‌تان, جیا له‌وه‌ش سه‌رجه‌م به‌ربژێره‌كان له لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی و ئۆرگانه‌كانی حزبه‌وه خه‌باتیان کردووە و ماندووبوونیان دیارە."
ئەو کچە قوتابییە ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "ئه‌زموونی پارتی له بواری كاركردنی ئافره‌ت سه‌ركه‌وتوو و ئه‌زمونێكی باش بووه, چونكه له په‌رله‌مانی عێراق و كوردستانیش په‌رله‌مانتارانی پارتی خه‌بات و ماندووبوونیان كردووه."
هاوكات, ئاواز هیوا، كچێكی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته له شاری هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له ماوه‌ی ڕابردوو په‌رله‌مانتارانی ئافره‌تی پارتی هێز و توانایان زۆر بووه و كاری باشیان كردووه بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیش هه‌ر چاوه‌ڕوانی شتی له‌و شێوه له به‌ربژێره‌كانی پارتی ده‌كه‌ین، بۆیه ده‌نگمان بۆ لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستانه و به‌ربژێره‌كانی شیاوی ئه‌وه‌ن متمانه‌یان پێ بدرێت".
پارتی دیموكراتی كوردستان له ئاستی حزبیش بایه‌خێكی باشی به ئافره‌تان داوه، ئۆرگانێكی گه‌وره‌ی وه‌ك یه‌كێتیی ئافره‌تان هاوشانی حزب كاری ڕێكخراوه‌یی و ڕێكخستنی ئافره‌تانی كوردستان ده‌كات. بۆ په‌رله‌مانی كوردستانیش زیاتر له ڕێژه‌ی یاسایی به‌ربژێری ئافره‌تی هه‌یه, هه‌وار حه‌مه‌سه‌عید, كچه قوتابیی به‌شی یاسا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمه ده‌نگ به لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ین، له ناویاندا چه‌ندین به‌ربژێری ئافره‌تی تێدایه كه خاوه‌نی شه‌هید و بڕوانامه‌ی زانستین و دڵنیاشین كه به‌ربژێره‌كانی پارتی سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و كه‌سانی شیاون بۆ په‌رله‌مان".
ڕاژیار هه‌ورامی




