د.بەشیر خەلیل حەداد بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا

بەغدا-KDP.info- کەمێک پێش ئێستا د.بەشیر خەلیل حەداد بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانی بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کرد و کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان د.بەشیر خەلیل حەداد بە جێگری دووەم هەڵبژێردرا و لە کۆی ٢٨٢ دەنگ توانی ١٨٥ دەنگ بەدەست بێنێ.




