٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاكرەیی و بەردەڕەشییەكان، ھەر پارتی شایانی ئەوەیە دەنگی پێ بدەین

سەرچاوە: KDP.info

 

ئاكرێ-KDP.info- لە بەردەوامیی پشتگیریكردن لە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھاووڵاتیانی ئاكرێ و بەردەڕەش جەخت لەوە دەكەنەوە، كە دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن، چونكە پارتی خاوەن دەستكەوتی نەتەوەییە و ھەموو خاڵەكانی بەرنامەكەیشی لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیاندایە.

پارتی دیموكراتی كوردستان، بە لیستی ١٨٣ و بە دروشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی بەھێز)، دەستی بە بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە و ھەموو خاڵەكانی بەرنامەی ئەمجارەیشی بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستانە لە ھەموو بوارەكان و پێكھێنانی حكوومەتێكی بەھێزە، كە بتوانێت زیاتر لە ئێستا خزمەتی خەڵك بكات، بۆیە خەڵكی كوردستانیش ئەو بەرنامەیە زۆر بە باش دەزانن و پێیان وایە ھەموو خاڵەكانی بەرنامەكە لە بەرژوەندیی خەڵكی كوردستاندایە.

 یاسر كادانی، كە خەڵكی ئاكرێییە و قوتابیی زانكۆیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە حزبە بتوانێ مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان لە عێراق بەدەست بێنێت، چونكە پارتی لە ماوەی ڕابردوودا ھەموو قوربانییەكی داوە و چەندین پۆستی لە بەغدا لە دەست داوە بۆ ئەوەی مافەكانی كورد بەدەست بێنێت و لە ڕووی نەتەوەییشەوەئه‌وه‌ پارتی بوو ڕیفراندۆمی كرد و لەسەر ئاستی كوردستانیش سەرەڕای ھەموو قەیرانەكانی وەك قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و ھاتنی ئەو ھەموو ئاوارەیە، توانی ھەرێمی كوردستان ڕزگار بكات و بیگەیەنێتە ئەمڕۆ كە دۆخی ھەرێم زۆر باشتر بووە و لە ھەموو قەیرانەكان ڕزگاری بووە، بۆیە ھەر پارتییە شایانی ئەوەیە دەنگی پێ بدەین و دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین."

ھاووڵاتی، فەرھاد ئیبراھیم، كە پیشەی كاسبكارە و خەڵكی بەردەڕەشە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ھەموو دەستكەوتە نەتەوەییەكانی گەلی كورد لەسەر دەستی پارتی بەدی ھاتوون و پارتی ھەر بەڵێنێكیش بە خەڵكی بدات، جێبەجێی دەكات، بۆیە كە بەرنامەی پارتی دەبینین زۆر جێگەی دڵخۆشیی ھەموو گەلی كوردە، چونكە بەرنامەكە بە جۆرێكە كە دەتوانن خزمەتێكی باشی خەڵك بكەن و دۆخی خەڵك بە جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیە زۆر باشتر دەبێت، بۆیە دەنگ بە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەین."

نەجمەددین ئیسماعیل، كە پیشەی ماموستایە لە ئاكرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان جێگەی ئومێدی ھەموو گەلی كوردستانە و تاكە حزبە لە ھەموو ناخۆشییەكاندا لەگەڵ ھاووڵاتیان بووە و داكۆكیی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان كردووە، بۆیە متمانە بە پارتی دەدەین، چونكە دەزانین چۆن لە ڕابردوو خزمەتی خەڵكی كوردستانی كردووە لە داھاتوویشدا بە ھەمان شێوە دەبێت، بۆیە داواكارین خەڵكی كوردستان دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی بدەن و بیكەنە نوێنەری خۆیان لە پەرلەمانی كوردستان، چونكە با دڵنیا بن باشتر لە جاران خزمەتیان دەكات."

ھاووڵاتی، عومەر عەبدوڵڵا، كە خەڵكی شاری ئاكرێیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە قەیرانی دارایی و لە شەڕی داعش و لە شەڕی پردێ و سحێلا لەگەڵ حەشدی شەعبی ھەر پارتی بووە بەرگریی لە كوردستان كردووە و كوردستانیشی لەو ھەموو قەیرانە ڕزگار كرد، بۆیە ئێستاش حەقە خەڵكی كوردستان ئەوەی لە بەرچاو بێت و دەنگ بە لیستی پارتی بدات، چونكە حزبێك ئەو ھەموو خزمەتەی كردبێت شایانی ئەوەیە متمانەی پێ بدرێت، ھەر بۆیە خۆم و خانەوادەكەم، ھەموومان دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین."

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار