كۆمسیۆن چۆنیەتیی پڕكردنەوەی فۆڕمی نەخوێندەوار و خاوەن پێداویستییه‌كانی ئاشكرا كرد

هه‌ولێر-KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان، چۆنیه‌تیی پركردنه‌وه‌ی فۆرمی ده‌نگدان له‌لایه‌ن نه‌خوێنده‌وار و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ئاشكرا ده‌كات و به‌پێی ئه‌و فۆرمه‌ش هاووڵاتیان ده‌توانن رێنمایی نوێ وه‌ربگرن.
له راگه‌یه‌نراوێكیدا، ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران ئاماژه به بڕیارێكی ده‌كات بە هەمواركردنەوەی بڕگەی چوار لە بەشی حەوت لە پەیڕەوی ژمارە نۆی ساڵی 2018، پەیڕەوی دەنگدان و لێك جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30-9-2018 بەم شێوەیەیه "ئەو دەنگدەرەی خوێندن و نووسین نازانێت یان خاوەن پێداویستیی تایبەتە بۆی هەیە تەنها پشت ببەستێت بە كەسی پلە یەك و پلە دوو بۆ پڕكردنەوەی پەڕەی دەنگدان.''
KDP




