٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی لە دهۆك، ئاهەنگگەلێك بۆ لیسته‌كه‌ی ڕێك دەخات

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- پارتی ئەمڕۆ لە سنووری دهۆك لەسەر ئاستی لقەكاندا و بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، چەند ئاهەنگێكی جەماوەری بۆ ناساندنی كاندیدەكانی ڕێك دەخات.

پارتی دیموكراتی كوردستان بە دروشمی (بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز)، بەرنامەی هەڵبژاردنی داڕشتووە و بەڵێن بە دەنگدەرانی دەدات پاش سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكەدا، كار بۆ جێبەجێكردنیان بكات.

خالید ئەحمەد، بەرپرسی هەڵبژاردن لە لقی یەكی پارتی لە دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێ: "پارتی ئەمڕۆ لە سنووری دهۆك لەسەر ئاستی لقەكاندا چەند ئاهەنگێكی جەماوەری ڕێك دەخات بۆ ناساندنی كاندیدەكان، بانگەشە بۆ كاندیدەكانیش".

بەرپرسی هەڵبژاردن لە لقی یەكی پارتی لە دهۆك، دەشڵی: "لەسەر ئاستی لقی یەك، پارتی 15 كاندیدی هەیە، لەو ئاهەنگەی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت، جەماوەرێكی زۆر ئامادە دەبێت، ئەندامەكانی مەكتەبی سیاسیی خۆیان دابەش كردووە بەسەر لقەكان، لە سنووری هەر لقێك كەسێكی دیاریكراوی مەكتەبی سیاسی ئامادە دەبێت، لە داهاتوودا ئاهەنگی دیكەی جەماوەری ڕێك دەخەین، بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵك ئامادە بێت".

ئەحمەد، هەروەها ئەوەشی گوت: "لە هەڵبژاردنەكانی پێشوودا لە رووی تەكنیكییەوە زۆر كێشە هەبوون، هەندێك لە هاووڵاتیان نەیاندەتوانی دەنگی خۆیان بدەن، یان رێژەیەكی زۆر لە دەنگەكان پووچەڵ دەكرانەوە، بەڵام پێم وایە ئەم جارە ئەو كێشانە نامێنن و چارە دەكرێن، ئەوەش زامنی ئەوە دەكات كە دەنگ و كورسییەكانی پارتی زیاد دەبن".

 

ڕابین شێروانی

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار