مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تییه‌كان له عێراق و سووریا كۆبوویەوە

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تییه‌كان له عێراق و سووریا كۆبوویەوە و له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ سه‌ر كۆیه ده‌ر‌بڕی، كه خزمه‌ت به سه‌قامگیری ناوچه‌كه ناكات.
ئه‌مڕۆ 12/9/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تیه‌كان له عێراق و سووریا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌كه به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستان تاوتوو كرا. له‌وباره‌وه جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك باسی له دوا قۆناغه‌كانی شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی سووریا و هه‌وڵه‌كانی ده‌ركردنی تیرۆریستان كرد و هه‌ردوولا دوا په‌ره‌سه‌ندنه دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكایان تایبه‌ت به شه‌ڕی سووریا به گرینگ دانا و بیروڕایان له‌باره‌ی میكانیزمی چۆنیه‌تی یه‌كریزی و به‌هێزكردنی هێزه‌كانی كورد له رۆژئاوا ئالوگۆڕ كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كیه‌كانی ئێران له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ سه‌ر كۆیه ده‌ر‌بڕی، كه خزمه‌ت به سه‌قامگیری ناوچه‌كه ناكات.




