٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چینوتوێژەكان، پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی دووپات دەكەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  چینوتوێژەكان، پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی دووپات دەكەنەوە و بە پێداگرییەوە دەڵێن، دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن، چونكە دڵنیان كە پارتی دیموكراتی كوردستان، لە عێراق بەرگری لە مافە داراییەكانی كوردستان دەكات و ھەوڵ بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان و پاراستنی ئەمن و ئاساییشی ھەرێمی كوردستان دەدات، بۆیە دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن.

پارتی دیموكراتی كوردستان، بە لیستی ژمارە ١٨٣ و بە دانانی بەرنامەیەكی زۆر باش بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دەستی بە بانگەشەی ھەڵبژاردن كردووە و چینوتوێژەكانیش بە ھەموو شێوەیەك پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی پارتی دووپات دەكەنەوە.

عەوام عەبدوڵڵا، قوتابیی زانكۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەوەی كە ھەموو بەرژەوەندییەكانی بەلاوە ناوە و بەرگری لە خەڵكی كوردستان و مافەكانی گەلی كوردستان دەكات، لەوانە مافە داراییەكان و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی كوردستان لە عێراق، تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، بۆیە دەمانەوێت كوردستان ھەمیشە پارێزەرێكی بەھێزی ھەبێت و جگە لە پارتییش ھیچ لایەنێكی دیكە ناتوانێ ئەو كارە بكات، بۆیە دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین".

ئەو قوتابییە گوتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستان ھەموو ھەوڵێك دەدات و قوربانییشی داوە، بۆ ئەوەی دۆخی كەركووك و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئاسایی بكرێتەوە، كە ئەمەیش گرینگییەكی زۆری بۆ گەلی كورد ھەیە".

لای خۆشیەوە، فەرھاد ئەحمەد، كە پیشەی دوكاندارە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "لە شەڕی داعش و شەڕی حەشدی شەعبی و لە پاراستنی ئەمنییەتی ھەرێمی كوردستان، ھەر پارتی رۆڵی سەرەكیی ھەبووە، كە دەبینین دەوروبەری ھەرێم ھەمووی ئاڵۆزە جگە لە ھەرێم، ھەمووی لە سایەی بەرگریكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، جگە لە پارتییش ھیچ ھێزێك خۆی بە خاوەنی ھەرێم نەزانیوە، بۆیە پێویستە ئێستایش خەڵكی كوردستان ئەوەی لە بەرچاو بێت و پێكەوە دەنگ بە لیستی 183ـی پارتی بدەین".

عەلی رەشید، كە ئەویش كاسبكارێكی دیكەیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، دەنگ بە ھیچ لیستێكی دیكە نادەم، چونكە ئەوەی دەبینین تەنیا پارتی دیموكراتی كوردستان خەمخۆری خەڵكی كوردستانە و پارێزگاری لە خەڵكی كوردستان دەكات، چونكە ھەر كێشەیەك ڕووبەڕووی ھەرێم دەبێتەوە، پارتی خۆی دەكاتە قوربانی و كێشەكە چارە دەكات، بۆیە دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی دەدەین".

فاتیمە كانەبی، كە پیشەی فەرمانبەرە، گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان ھەمیشە مافی خەڵكی كوردستانی لە ھەموو شتێك پێ گرینگتر بووە، چونكە لە بەغدا چەندین پۆستی گرینگی لە دەست بوو و ھەمووی لە دەست خۆی دا، بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بكات، ئەمجارەش دڵنیاین گەر متمانەی پێ بدرێتەوە، پارتی باشتر لە جاران بەرگری لەمافەكانی گەلی كورد دەكات، بۆیە دەنگ بە لیستی پارتی و كاندیدەكانی دەدەین".

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار