٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لاوانی سلێمانی: بۆ ئاییندەیەكی ڕۆشن و بەهێز دەنگمان بۆ لیستی 183ـی پارتی یه‌

سەرچاوە: KDP.info

 

سلێمانی-KDP.info- لاوانی سلێمانی دەڵێن، بۆ ئەوەی ئاییندەیان ڕوون بێت و چوار ساڵی داهاتوو، چوار ساڵی خزمەتگوزای و جێبەجێكردنی داخوازییەكانی لاوان بێت، دەنگیان بۆ لیستی 183ـی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

لە بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستاندا بۆ هەڵبژاردنەكانی 30ـی ئەیلوول، خاڵی گرینگ هەن كە پێوەستن بە ژیان و ئاییندەی لاوانەوە. ئارام خارگێڵانەیی، چالاكی كۆمەڵی مەدەنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ ئاییندەیەكی ڕووناك و بەهێز بۆ لاوان و ڕەخساندنی هەلی كار، دەنگ بە لیستی 183ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەم".

مێژوو سەلماندوویەتی، كاتێك پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێز بووە، پێگەی كورد لەوپەڕی بەهێزیدا بووە، بە هۆی بەهێزیی پارتییشەوە، كوردستان بەرەو دەوڵەت و سەربەخۆیی هەنگاوی ناوە، خارگێڵانەیی هێما بۆ ئەوە دەكات: "كوردستانێكی بەهێز لەسەر دەستی جەنابی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت، مێژوویش سەلماندوویەتی هەر كات پارتی بەهێز بووبێت، كوردستان بەهێز بووە، هه‌ر بۆیە لاوانیش پشتیوانی سیاسەتە نەتەوەییەكانی سەرۆك بارزانین".

كاروان عەلی، چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی، دەڵێ: "پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە ئەو حیزبە بووە، كە كەسانێكی ناردووەتە حكوومەت و پەرلەمان خزمەتكاری میللەتی كوردستانن بۆ هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا، پارتی پڕۆژەی تایبەتی هەیە و لە ڕابردوویشدا بە جێبەجێكردنی پڕۆژە بۆ كوڕان و كچان، پێشەنگ بوون".

عەلی گوتیشی: "ئێمەی لاوان دەبێت متمانەی خۆمان بە هێزێكی وەك پارتی و لیستی 183ـی پارتی بدەین كە دەبینین لە هەر شوێنێك پارتی باڵادەست بێت و كادیرانی پارتی لە پۆستە ئیدارییەكان بن، كارەكانیان زۆر بە باشی جێبەجێ كردووە، دڵنیاشین لە چوار ساڵی ئاییندەدا، پارتی پڕۆژەی ستراتیژیی تایبەتی بۆ لاوان دەبێت".

سەرۆك مەسعوود بارزانی، لە گوتاری دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، داوای لە كاندیدانی پارتی كرد، بەڵێنێك بە دەنگدەران نەدەن كە پێیان جێبەجێ نەكرێت.

بڵند فاتیح، لاوێكی شاری سلێمانییە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیكوكراتی كوردستان، دەڵێ: "پارتی لە هەر شوێنێك دەسەڵاتی هەبێت، خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی فەراهەم كراوە، بۆیە ئێمە لە ڕۆژی 30ـی ئەیلوول لەسەر سندووقەكانی دەنگدان، دەنگمان بۆ لیستی 183ـی پارتی دەبێت، تاوەكو سلێمانییش وەك هەولێر و دهۆك كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ جێبەجێ بكرێت، باشیش دەزانین پارتی و كاندیدەكانی بەڵێنێكمان پێ نادەن بۆیان جێبەجێ نەكرێت".

ئەو لاوە، هێما بۆ ئەوەش دەكات: "داوا لە لاوان دەكەم دەنگی خۆیان بە لیستی 183ـی پارتی بدەن، چونكە لە چوار ساڵی ئاییندەدا هەلی كار بۆ لاوان دەڕەخسێنێت، كاری تیمی پارتی لە حكوومەت و پەرلەمان لە ساڵانی ڕابردوودا، شایەتی ئەوەن هەمیشە پارتی كاری كردووە بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی و ئاییندەیەكی ڕۆشن بۆ لاوان فەراهەم بكات".

هێڤیار هەڵەبجەیی

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار