بنەماڵەی شەھیدان: له پێناو دابینكردنی مافهكانمان دەنگ بە پارتی دەدەین

ھەولێر -KDP.info- بنەماڵەی شەھیدان ڕایدەگەیەنن، دەنگ بە لیستی ۱۸۳ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن و دەڵێن، پارتی ئەو تاکە ھێزەیە کە دەتوانێت ئایندەیان بپارێزێت و کوردستان بەھێزتر بکات و خوێنی شەھیدان بەفیڕۆ نادات.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێشەممە ١١/٩/٢٠١٨، پارتی دیموکراتی کوردستان، بە گوتاری سەرۆک مەسعوود بارزانی بە فەرمی بانگەشەی بۆ ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ کرد، کە لە ٣٠ی ئەم مانگەدا ئەنجام دەدرێت.
یاسر مووسا ھەرکی، خاوەنی دوو شەھید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگ بە لیستی ١٨٣, لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، چونکە تاکە لیستە کە بەرگری لە خاک و دەستکەوتەکانی کوردستان دەکات و خوێنی ڕۆڵەکانمان بەزایە نادات. ئەوە پلان و حەکیمایەتیی سەرۆک بارزانی بوو کە توانی شکست بە پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش و ھێرشەکانی حەشدی شەعبی بێنێت."
یاسر مووسا ھەرکی گوتتیشی: "تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستانە دەتوانێت ئارامی و ئاسایش بۆ ھەرێمی کوردستان زامن بکات و لە دەستی دوژمنانی گەلی کوردی بیپارێزێت."
پارتـی دیموکراتی کوردسـتان له بهرنامهی كاری لهم ههڵبژاردنهدا، خزمەتـی پێشـمەرگەی پارێزەری کوردســتان و بنەماڵــەی شــەهیدانی ســەربەرز و ئەنفالکــراوان بــە شــەرەفێکی مــەزن و شــانازییەکی بێوینــە دەزانــێت و پارتی به ئهركی خۆی دهزانێ و کار دەکات بــۆ دابینکردنــی خزمەتــی زیاتــر بــە کەســوکاری شــەهیدان و ئەنفــالکراوان و تەواوکردنــی پڕۆژەکانــی نیشــتەجێبوونیان بەبــێ جیــاوازی و بەرزترکردنــەوەی ئاســتی ژیــان و گوزەرانیــان و بایەخــی تایبــەتیان پێ دەدات.
سادق ڕەمەزان خۆشناو، باوکە شەھیدی شەڕی داعش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمەی بنەماڵەی شەھیدان قوربانیمان داوە بۆ پاراستن و سەرکەوتنی کوردستان لە دەستی دوژمنان. کاتێک دەبینین پارتی ڕابەرایەتیی نەتەوەکەمان دەکات و بڕیار لەسەر ئایندەی ھەرێمی کوردستان دەدات، ئێمە ھەست ناکەین کە خوێنی ڕۆڵەکانمان بەزایە چووبێت. بۆیە دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین."
سادق ڕەمەزان خۆشناو ڕوونیشی کردەوە: "پارتی ڕیفراندۆمچییە و شانازی بە ڕیفراندۆمەوە دەکات. ڕیفراندۆم ئەو کارتەیە کە تاھەتایە بەدەست کوردەوە دەبێت. کاتێک ھەموو دنیا دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو، ئەوە پارتی بوو پێداگری لەسەر ئەم ڕیفراندۆمە میژوویییە کرد."
له بهرنامهكهیدا له ژێر دروشمی بنیاتنانی كوردستانێكی بههێز، پارتی جهختی كردووهتهوه لهوهی كه دهرفهتی باش دهڕهخسێنی بۆ منداڵی شههیدان تا لــە بــواری دابینکردنــی خوێنــدن و تەندروســتی و هەلــی کارەوە سوودمهند ببن. هاوكات ههوڵ دهدات بــۆ پاراســتن و پێشخســتنی ئــهو ســهقامگیری و ئاسایشــه دابینكـراوهی سـاڵانێكه بـه هیممهتـی ڕۆڵـه چاوکراوەكانـی دامـودهزگا ئهمنییهكانـی كوردســتان دهســتهبهر كراوه.
یاسین محەمەد گەرمیانی، برای شەھید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگ بە لیستی ۱۸۳ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، چونکە پارێزەری دەستکەوت و خوێنی گەلەکەمانە. کاتێک پێشڕەومان پارتی بێت و سەرۆکمان سەرۆک بارزانی بێت، بێگومان کوردستانێکی بەھێز چاوەڕێمانە. پارتی ئەو تاکە ھێزەیە کە دەتوانێت ئاییندەیەکی باش و کوردستانێکی بەھێز بۆ نەوەکانمان فەراھەم بکات. ئێمەی خانەوادەی شەھیدانیش بە شانازییەوە دەنگ بە لیستەکەی پارتی دەدەین."
سەرباز واحد




