گەنجانی ھەولێر: دەنگمان بۆ لیستی ١٨٣ی پارتییە

ههولێر -KDP.info- گەنجانی ھەولێر پاڵپشتیی خۆیان بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان نیشان دەدەن و پێیان وایە کوردستانێکی بەھێز و سەرکەوتنی پارتی زیاتر دەرفەت بۆ گەنجان و لاوان دەرەخسێنێت، وەک گەنجێک دەڵێت، دەستکەوتی پارتی واتە دەستکەوت بۆ گەنجانی کوردستان.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە لیستی ژمارەی ١٨٣ بەشداری لە ھەڵبژاردنی ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی داھاتوودا دەکات و خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش چاویان بڕیوەتە بەرنامەی پارتی بۆ چوار ساڵی داھاتوو تا پارتی زیاتر خزمەتیان بکات.
ڕێژیار عارف، گەنجێکی شاری ھەولێرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "لە ڕۆژی دەنگدان بێگومان دەنگمان بۆ لیستی ١٨٣ی پارتییە، چونکە لە ڕابردوو بینیومانە کاتێک پارتی بەھێز و سەرکەوتوو بێت، زیاتر دەرفەت بۆ ئێمەی گەنج ھەبووە لە ھەموو بوارێکدا تا دەرفەت بۆ ئێمە فەراھم بکرێت لە کارکردن و ھەموو ئەو خولیایانەی گەنج ھەیە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەدەستیان بێنێت."
مێژوو سەلماندوویەتی ھەرکاتێک پارتی بەھێز بووبێت دۆزی کورد بەرەو پێش چووە و ژیانی ھاووڵاتییان پارێزراو بووە. نەشات مزووری، گەنجێکی دیکەی ھەولێرە، وێڕای پاڵپشتیی خۆی بۆ لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "لە ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولدا دەنگم بۆ لیستی پارتییە، چونکە پارتی لە بەرگریکردن لە خاکی کوردستان لە ڕێزی پێشەوە بووە و نەبەردییەکانی پارتی لە ڕابردوودا لەبیر ناکرێت، مێژوو گەواھی بۆ خەباتی پارتی دەدات و ئەمەی ئەمڕۆ بەدی ھاتووە بەرھەمی خەباتی پارتییە، لەبەر ئەوەش، دەنگم بۆ لیستی پارتی دەبێت."
گەنجان زیاتر چاویان لە سەرکەوتنی پارتییه و دهڵێن، پارتی ھەمیشە داکۆکی لە مافی گەنجان کردووە و لەگەڵ حەزو ئارەزووکانی گەنجان بووە.
سەردار سابیر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیستی پارتی لە ژێر درۆشمی بەرەو کوردستانێکی بەھێزدا زۆرترین قوربانی داوە و ئێمەی گەنجان دەنگی پێ دەدەین، ئێمەی گەنجان و لاوان حەز و ئارەزووەکانمان لەوەوە بەدی دێن کە پارتی بەھێز بێت، لەبەر ئەوەی دەستکەوتەکانی پارتی واتە دەستکەوتی گەنج و ژیانێکی باشتر و گونجاوتر بۆ کوردستان."
قائید میرۆ




