پەیمانگای کوردستان: دەنگهكانی پارتی زیاد دەبێت

هەولێر-KDP.info- بە پێی پێشبینییەکان، دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوول زیاد دەبێت و سەرۆکی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکانیش دەڵێ، نەخشەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لە دوای ٣٠ی ئەیلوول گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
نهسرەت سۆفی، سەرۆکی پەیمانگای کوردستان بۆ ڕاپرسی ئاشکرای کرد: "پەیمانگای کوردستان دەستی کردووە بە ئەنجامدانی ڕاپرسی لەبارەی ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی پەرلەمانی کوردستان و دوای حەفتەیەکی دیکە ئەنجامەکەی بڵاو دەکەینەوە، کە بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمیانە ئامادەکراوە و لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، تا بزانین ڕێژەی دەنگدان و دەنگی ھەرلایەک چۆن دەبێت."
سەرۆکی پەیمانگای کوردستان بۆ ڕاپرسی و پرسە سیاسییەکان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونی کردەوە: "خولی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و نەخشەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لەو ھەڵبژاردنەدا جیاواز دەبێت و دەنگی ھەندێ ھێز زیاد دەبێت و بەپێچەوانەوە دەنگی ھێزی دیکە کەم دەبێتەوە."
نەسرەت سۆفی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "نامانەوێ ھیچ ژمارەیەک بدرکێنین بەر لە تەواوبوونی پڕۆسەی ڕاپرسییەکە، بەڵام پێشبینی زۆر دەکرێت دەنگی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبکێشێت و زیاد بێت، بە بۆچوونی خۆم پارتی و یەکێتی زۆرینەی کۆرسی پەرلەمان بەدەست دێنن و دەتوانن حکوومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان پێک بێنن."
قائید میرۆ




