ئافره‌تانی سلێمانی: كار ده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی لیستی 183ی پارتی

سلێمانی-KDP.info- ئافره‌تانی سلێمانی بڕوایان وایه، تاكه لایه‌نی سیاسیی كوردستان کە بتوانێت كوردستان له ده‌ستی دوژمنان بپارێزێ و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ هاووڵاتییان دابین بكات، ئه‌وه پارتییه، بۆیه له هه‌ڵبژاردنی خولی پێبجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، پشتیوانی لیستی 183ی پارتی دیموكراتی كوردستانن.
ژاكاو عومه‌ر ئه‌حمه‌د، چالاكی بواری لاوان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه هه‌میشه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا پیشتیوانیی پارتی دیموكراتی كوردستان‌مان كردووه، چونكه ده‌زانین تاكه حزبه هه‌میشه بووه‌ته قه‌ڵخانی به‌رگری له كوردستان و كاركردن بۆ بە به‌هێزیهێشتنه‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جیهان".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه کە بۆچی كوردستانیان ده‌بێ متمانه‌ی خۆیان به پارتی و كاندیده‌كانی بده‌ن، ناوبراو گوتی: "ته‌واوی حزبه‌كانی تری كوردستان، ته‌واوی دروشمه‌كانیان له چوارچێوه‌ی دروشم تێپه‌ڕی نه‌كردووه، به‌ڵام پارتی زۆرینه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له هه‌ڵبژاردن به كوردستانیانی داوە به كردار له كاتی حوكمڕانیدا جێبه‌جێی كردوون، ده‌شبین هه‌ولێر و دهۆك چ ئاوه‌دانی و پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كراوه".
ئیداره‌كانی پاریزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه تا ئێستا‌شی له‌گه‌ڵ بێت نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن. شێنێ وشار حوسێن، له‌وباره‌یەوه ده‌ڵێ: "وه‌ك چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌رنامه و پلانی خۆمان هه‌یه له چۆنیه‌تیی كاركردن بۆ هێنانی زۆرترین ده‌نگ له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بۆ پارتیمان، چونكه د‌ڵنیاین ئەگەر پارتی به‌هێز بێت، ئه‌وه هه‌موو كوردستان به‌هێزه و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی و پڕۆژه‌ی ستراتێژی بۆ هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی ئه‌نجام دەدرێت".
له‌باره‌ی ئەوەی کە تاوه‌كو چه‌ند لاوان و قوتابییان كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی 183ی پارتی، شێنێ گوتی: "داوا له سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان ده‌كه‌م، هاوكاری جددی هه‌رسێ ڕێكخراوی لاوان و قوتابییان و ئافره‌تان بێت، دڵنیام ئه‌و سێ توێژه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به هێزه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی 183ی پارتیمان، چونكه ئاینده‌ی خۆشیان به به‌هێزیی پارتییه‌وه به‌سراوه‌ته‌وه".
ئافره‌تانی كوردستان له ته‌واوی وێستگه‌کانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا ده‌ستی باڵایان هه‌بووه له سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه و بڕیارانه‌ی كه پارتی داونی و هه‌موویان له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان بوونە. ئه‌وان به گرینگی ده‌بینن كه پارتی له سێمانی به‌هێز بێت و، سۆزان جه‌لال، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ده‌ڵێ: "لیستی پارتی، لیستی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانییه، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت پارتی له پارێزگای سلێمانیش به‌هێز بێت، تاوه‌كو بتوانێت ئه‌و ئاوه‌دانی و خۆشگوزارانییه‌ی بۆ ناوچه‌كانی تری كوردستانی كردووه بۆ سلێمانیشی ئه‌نجام بدات".
سۆزان جه‌لال گوتیشی: "لیستی پارتی، یانی به‌رخۆدان و نه‌چه‌مانه‌وه بۆ دوژمن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خوێنی شه‌هیدانی كوردستان كه ئه‌زموونی حوكمڕانیی خۆماڵیی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانه، بۆیه ماڵ به ماڵ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ بۆ لیستی 183ی پارتیمان و كاندیده به‌تواناكانی كۆ بكه‌ینه‌وه".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




