خەڵک: بۆ بەرقەراربوونی ژیانێکی ئاسوودە دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی دەدەین

ھەولێر -KDP.info- لە دەستپێکی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، ھاونیشتمانیان دووپاتی دەکەنەوە، كه بۆ بەردەوامیی ژیانێکی ئاسوودە و بەرقەراری و بنیادنانی کوردستانێکی بەھێز دەنگ دەدەن بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان.
٣٠ی ئهم مانگه ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت و پارتی دیموكراتی كوردستانیش وهك گهورهترین لایهنی سیاسیی كوردستان پهیامی تایبەتی ههیه و له بهشێكیدا دهڵێت: "پارتی دیموکراتی کوردستان کار بۆ ھەرێمێکی کوردستانی بەھێز و مۆدێرن و یەکڕیز دەکات. ئێمە باوەڕمان بە بنیادنانی ئابوورییەکی مۆدێرن ھەیە بە بوونی کەرتێکی تایبەتی بەھێز لەگەڵ ھێنانە ئارای خزمەتگوزاریی گشتی کە لە ئاستی داخوازیەکاندا بێت بە شێوەیەکی خێرا و ھەروەھا زامنکردنی مافی یەکسان بۆ ھەمووان. ئێمە دەزانین ئەمە تەنیا کاتێک بەدەست دێت کە ماف و خاکی کوردستانیان پارێزراو بن، ھەروەھا ئەگەر حکومەتەکەشمان سەقامگیر و یەکڕیز بێت."
عەلی عەودی ھەرکی، سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کارگێڕیی پەروەردەیییه و، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەگەر باسی ھەڵبژاردن بکەین پرۆسەیەکی دیموکراسییە، بەڵام چۆنیەتیی جێبەجێکردن، یان پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی جوانتری دەکات و لێرەوە دەبێ ھەموو تاکێکی کورد بیر لەوە بکاتەوە کەوا چۆن دەنگ دەدات و دەنگ بە کێ دەدات. بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ سەیرێکی ڕابردووی حزبەکان بکرێت کە لە ڕابردوو چی کراوە و چی لە ھەگبەیاندا ھەیە بۆ داھاتوو."
ھەرکی گوتیشی: "لەسەر ئەم بنەمایە دەبینین لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لیستێکە قوربانییەکی زۆری داوە لە پێناو بەدیھێنانی ئاوات و ئامانجەکانی گەلی کورد، ھەروەھا لیستی شەھیدان و بەرخۆدانە و لیستی ئاوەدانی و پاراستنی ھەیبەتی کوردە. لەگەل ئەمانەشدا ھەردەم خۆی بە خاوەنی کورد و کوردستان زانیوە و تا دواھەناسە بەرگری لە پاراستنی کردووە، کە نموونەی تازە و زیندوومان ھەیە، ئەویش داستانی پردێ و سحێلا و... ھتد، کە بە ھۆیەوە دوژمنانی گەلەکەمان دەمکوت کران. ھەروەھا پارتی مێژویەکی پرشنگدار بۆ گەلی کورد تۆمار کرد، ئەویش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو کەوا ٩٣%ی گەلی کورد بە بەڵێ دەنگی بۆ دا، ئەوەش بە خاوەنداریەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، کەچی لایەنەکانی تر حاشایان لێ دەکرد، بۆیە ئەگەر بمانەوێت کوردستانێکی بەھێز ھەبێت و بگاتە ئامانجەکانی دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین."
لیسـتی (١٨٣)ی پارتی لـە ڕێـی بەرنامەكهشییـەوە، لە ژێـر دروشـمی ''بنیاتنانـی کوردسـتانێکی بەھێـز''دا نەخشـەڕێی چاکسـازییەکی سەرتاسـەری و بەدیھێنانـی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ڕەخسـاندنی ھەلی کار و دەرفەتی یەکسـان و بەھێزکردنی ژێرخان و پەرەپێدانی کــۆی ســێکتەرەکانی ژیــان و گوزەرانــی داڕشــتووە. ھەمــوو ئەوانەش لــە کوردســتانێکی سـەربەرزدا کـە پارتـی وەک ھەمیشـە لـە پێناویـدا خەبـات دەکات و بـەردەوام دەبێـت بـۆ جێبەجێکــردن و ســەلماندنی مافــە نەتەوەیــی و نیشــتمانییەکان.
هاووڵاتی، سیروان پۆڕیجەیی، جهخت دهكاتهوه لهوهی کە: "بۆ کوردستانێکی بە ھێز و ژیانێکی ئاسوودە بە دڵنیایییەوە پارتی دیموکراتی کوردستان ھێزی یەکەمە لە کوردستان و گشت ئارامی و بەرقەراربوونێکی ئاسایشی پاراستووە و بەردەوام لە کاری نوێکاریدایە و ھاونیشتمانیان دەتوانن پشتی پێ ببەستن و دەنگ بە لێستی ١٨٣ی پارتی و کاندیدەکانیان دەدەین."
پۆڕیجەیی لە وتەکانیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پارتی بەردەوامە لە خەبات و ئەو شۆڕشانەی پارتی بۆ سەربەخۆیی و ئازادی و ھێنانە دەرەوەی میللەتەکەی لە ژێر چنگی ڕژێمی بەعسی ئەوکات کردوونی و ئێستاش بۆ بەرژەوەندیی مافەکانی ھاونیشتمانیان بە یاسا بەرگری لە مافە ڕەواکانی کورد دەکات لە بەغدا، بۆیە بۆ ئەوەی کوردستان بەھێزتر بێت و سەربەخۆ بێت، با پێکەوە دەنگ بە لیستەکەی پارتی بدەین."
فایزە کۆیی




