كوردستانیان: لە پێناو دابینكردنی خۆشگوزەرانی و مافەكانماندا، دەنگمان بۆ لیستی ١٨٣ـی پارتییە

هەولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ژێر ناوی "بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز"، بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستاندا دەكات. هاووڵاتیانیش رایدەگەیێنن، لە پێناو ئارامیی سیاسی و گەشەی ئابووریدا، دەنگیان بۆ لیسی ١٨٣ی پارتی دەبێت.
لە دوێنێ شەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێكردووە، وهكو بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەوروبەری ھەولێر ڕایگهیاند: "مەراسیمی دەستپێكردنی بانگەشەی لیستی پارتی، ئەمڕۆ سەعات چواری ئێوارە بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و كاندیدان و جەماوەرێكی زۆری پارتی دەست پێدەكات و، تێیدا سەرۆك بارزانی گوتاری دەبێت، هاووڵاتیانیش بهدڵخۆشییهوه دهڕواننه كارنامهی سیاسی و خزمهتگوزاری پارتی، ههروهك رۆڤین قەراجی، كه هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری هەولێرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، كە وەك تاكێكی ئەم نیشتیمانە، لە پێناو گەڕاندنەوەی خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی كوردستان و بەهێزبوونی زیاتر، دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی دەدات.
ئەو هاووڵاتییە، مێژووی خەباتی رزگاریخوازی پارتی لە یاد ناكات، هاوكات ئاماژەیش بۆ ئەو دەسكەوتانەی كورد دەكات، كە لە سایەی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە وەدی هێنراون، بۆیەشە وەك خۆی گوتی: "لەبەر ئەوە دەنگ بە پارتی دەدەم، تاوهكو مافهكانمان زیاتر و زۆرتر دهستهبهر ببن."
قەراجی، هەروەها دڵنیایشە لەوەی، كە هاووڵاتیانی كوردستان ئەو راستییە دەزانن، تەنیا حزب پارتییە، كە داكۆكیكاری مافە رەواكانی گەلی كوردە و هەوڵی باشتركردنی بژێویی ژیانی هاووڵاتیان و ئابووری و ئارامیی سیاسیی كوردستان دەدات، ئەوەش وای كردووە، رۆڤین لە پێناو خۆشگوزەرانیی هاونیشتمانیاندا، دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدات.
هاووڵاتییەكی دیكەی دانیشتووی شاری سلێمانی، بە ناوی ئومێد رەسووڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە خۆشحاڵییەوە رایگەیاند، كە دڵخۆش بووە بەوەی هەڵبژاردنی ئەمجارە لە وادەی خۆیدا دەكرێت، هۆكاری خۆشحاڵییەكەیشی بۆ ئەوە گێڕایەوە، لە رۆژی ٣٠ی ٩دا بەرەو ئەو بنكەیە بڕوات و دەنگ بە لیستی ١٨٣ی پارتی بدات.
ئەو هاووڵاتییە، نایشارێتەوە، لەگەڵ دەسپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردندا، وەك هاووڵاتییەكی شاری سلێمانی لە فەیسبووكی كەسیی خۆیدا، دەستی بە بانگەشەكردن بۆ لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە، دەشڵێ: "جیا لەوەی بە ئەركی سەرشانمی دەزانم دەنگ بۆ ئەم حزبە بدەم، كە تەنیا حزب بووە بۆ كورد و كوردستان دامەزراوە و خەباتی كردووە، نەك ئەوەی لە دژی حزبێكی دیكەی كوردی دروست بووبێت، بەڵكوو بانگەشەشی بۆ دەكەم".
ئومێد، نموونەی بەو كۆت و بەندی سیاسی و ئابوورییە هێنایەوە، كە چەندین ساڵ بوو لە لایەن عێراقەوە خرابووە سەر هەرێمی كوردستان و، دوای ١٦ی ئۆكتۆبەریش پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، كە توانی بە هەوڵەكانی لە رێی حكوومەتی هەرێمەوە، سەرجەم بەربەستە ئابووری و سیاسییەكان بشكێنێت، "كاتێك من ئەو دیپلۆماسییەت و خەمخۆرییەی پارتی بۆ كوردستان دەبینم، ئیدی چۆن دەنگ بە لیستەكەی كە ١٨٣ـیە، نەدەم و بانگەشەشی بۆ نەكەم".
خێڵان بەختیار




