٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەندین قەوارە و دەیان كاندید لە كێبڕكێدان بۆ گەییشتن بە پەرلەمان

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- سەعات 12ی شەوی رابردوو، دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا، كە تێیدا چەندین قەوارە و دەیان كاندید لە كێبڕكێدان بۆ گەییشتن بە پەرلەمان.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، یەك بازنەیە و هاووڵاتی دەتوانێت بە ویستی خۆی دەنگ بۆ هەر كاندیدێك لە هەر پارێزگایەكی هەرێم بدات، بەپێی ئاماری بڵاوكراوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم هەڵبژاردنەی كە بڕیارە لە ٣٠ی٩ ئەنجام بدرێت، ٣ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٤٦١ هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، كە تێیدا 174 هەزار و 148 كەس دەنگی تایبەتن و باقی دیكە، هاووڵاتیانی دەنگی گشتین.

بڕیار بوو ٥ی مانگ بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێبكات، بەڵام لەسەر داخوازیی چەند لایەنێك كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ حەفتەیەك دوای خست، شەوی رابردوو سەعات دوازدە بانگەشە دەستی پێكرد، لە ئێستایشدا شەقام و كوچە و كۆڵانەكانی شار و شارۆچكە و شارەدێكانی هەرێمی كوردستان بە پۆستەراتی كانیدەكان قەرەباڵغ بوون، كۆمسیۆنیش رێنماییەكانی خۆی لە هەمبەر چۆنیەتیی هەڵواسین و شوێن بۆ پۆستەری كاندید و قەوارەكانی دیاری كردووە.

سەرجەم ئەو لایەنە كوردستانیانەی بەشدارن لەم هەڵبژاردنەدا، ٢٩ كیانی سیاسین، كە تێیدا ٧٧٦ كاندیدیان بەشدارن بۆ گەییشتن بە ١١١ كورسیی پەرلەمانی كوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار