دەستەی مافی مرۆڤ، پێشێلكارییه و نەتەوە یەکگروتووەکان له هێرشەکەی ئێران ئاگادار دەکاتەوە

ھەولێر -KDP,info- سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێ، تیمەکانیان ڕووداوەکەی شاری کۆیەیان دیکیۆمێنت کردووە و چونكه پێشێلکردنێکی زەقی مافەکانی مرۆڤه. دەشڵی "ڕاپۆرتی لەسەر ئامادە دەکەن و نەتەوە یەکگرتوەکان و وڵاتانی لێ ئاگادار دەکەنەوه.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۸/۹/۲٠۱۸، بارەگاکانی حیزبی دێموكراتى ئێران (حدکا) و حیزبى دێموكراتى كوردستان (حدك) لە قەزای کۆیە لهلایهن كۆمارى ئیسلامیى ئێرانهوه بۆمباران كران، له ئهنجامدا دهیان سهركرده و پێشمهرگه شههید و دهیانی دیكهش بریندار بوون كه ژن و منداڵ له نێویاندا ههن.
زیا پترۆس سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی شاری کۆیە، پێشێلکردنێکی زەقی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە. تیمەکانمان چونەتە ئەو شوینەی کە بۆردوومان کراوە و، بابەتەکەیان بەدیکۆمێنت کردووە و سەردانی نەخۆشخانەشیان کردووە و قوربانییەکانیان لە نزیکەوە بینیوە. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کۆمان کردوونەتەوە،۱۰ کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ۳۰ کەسیش بریندار بوون."
(زیا پترۆس) جهخت دهكاتهوه، ''بەشێک لە قوربانییەکان ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلن، ئەمەش پێشێلکردنێکی زەقی مافەکانی مرۆڤە. بەگویرەی یاسا نیودەوڵەتییەکانیش دەبێ ژن و منداڵ لە کاتی جەنگ پارێزراو بن. خۆ ئەمانە لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکوومەتی هەرێم و عێراق لێرەن و دەبوو پارێزراو بان."
سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایشی کرد كه، دەستەکەیان ڕاپۆرتێک لەسەر هێرشەکەی ئیران بۆ سەر حیزبهكانی دیموکرات ئامادە دەکات و، نەتەوە یەکگرتووەکان و كۆنسووڵخانه و نوێنەرایەتییەکانی لێ ئاگادار دەکهنەو.
سەرباز واحد




