ناوی شەهیدانی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دیموکرات بڵاو كرایهوه

ههولێر-KDP.info- ماڵپهڕی فهرمیی حزبی دیموكراتی كوردستان، ناوی شەهیدەکانی هێرشی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دیموکرات بڵاو كردهوه و، ڕاشیگهیاندووه كه دوو پێشمەرگەشیان بێسەروشوێنن و هێشتا شوێنەوارێکیان لێ نەدۆزراوەتەوە.
ماڵهپهڕهكه زانیارییهكانی بهم شێوه بڵاو كردوونهتهوه و تێیدا هاتووه: لە پەلاماری مووشەکیی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەلای دیموکرات بە داخەوە ١٤ کادر و تیکۆشەری بە وەجی دیموکرات شەهید بوون و نزیک بە ٤٠ کەسیش بریندار بوون. شەهیدەکان بریتیین لە:
1- کەریم مەهدەوی(کەریم سەقزی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
2- ابراهیم ابراهیمی(برایم زیوەیی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
3- نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
4- رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
5- سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
6- – هاشم عەزیزی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب،
7- عوسمان عوسمانی، تێکۆشەری لە مێژینەی حیزب،
8- کەریم رەسووڵزادە(مام شێرکۆ)، تێکۆشەری لە میژینەی حیزب،
9- هاوڕێ کارساز(هاوڕێ شێخانی)، کادری بەوەجی حیزب،
10- پێشەوا سەید عومەر، پێشمەرگە،
11- جەماڵ ئەکبەری، پێشمەرگە،
12- مەنسوور ئەکبەری پوور، پێشمەرگە،
١٣ -١٤ – دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە فێرگەی ئەم حیزبە کە هاوکات لە گەڵ قەلای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی مووشەکی (ناوەکانیان بە رەسمی هێشتا رانەگەیەندراوە).
پێویستە بگوترێ دوو هاوڕێی پێشمەرگەشمان بێ سەروشوێنن و هێشتا شوێنەوارێکیان لێ نەدۆزراوەتەوە.
یادیان بەڕێز و سلاو لە گیانی پاکیان
کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
٨/٩/٢٠١٨
١٧/٦/١٣٩٧




