٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کچێکی دیکەی ئێزدی ڕزگار کرا

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پاریزگای دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە هەوڵ و کوششێکی زۆر توانییان کچێکی دیکەی ئیزدی لە چنگی داعش ڕزگار بکەن.

چوار ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی ئێزدییان لە شنگال تێدەپەرێت و چەندین کەس ڕفێنراون و نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی ڕزگارکردنیانی لە ئەستۆ گرتووە. لەو بارەیەشەوە، حوسێن قائیدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمڕۆ شەممە ٨-٩-٢٠١٨ نووسینگەکەمان توانیویەتی کچێک بە ناوی ئیناس ناسر ڕەشۆ، کە تەمەنی ١٤ ساڵە و خەڵکی گوندی سکێنی سەر بە قەزای شنگالە، ڕزگار بکات."

وەک قائیدی ئاماژەی دا: "ئەو کچە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ـەوە کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شنگال کەوتبووە دەست داعش و ئێستا لە سووریا ڕزگار کرا."

لەبارەی ئامارەکانیشەوە قائیدی دەڵێت: "تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار کەسمان ڕزگار کردووە و ٣ هەزاری تریش ماون و بەردەوام دەبین تا یەک کەس لە دەستی داعش مابێت و هەموان ڕزگار دەکەین."

کــاروان بـــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار