٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراکسیۆنی پارتی ئیدانەی بۆردوومانی سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، له ڕاگه‌یەنراوێكدا له‌باره‌ى بۆمبارانى ئه‌مڕۆی هه‌ردوو حزبى دیموكرات (حدکا) و (حدك) له ‌لایه‌ن هێزە سەربازییەکانی كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه‌ ڕایدەگەیەنێت، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە   .

 

هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌یانیى ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ۸/۹/۲٠۱۸، لە شارۆچكه‌ى كۆیە بارەگاكانی حزبی دیموكراتی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستانیان بۆمباران كرد و بووە هۆی شەهیدبوونی چەند كەسێك و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكە .

 

له‌و ڕاگه‌یەندراوه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه‌، جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌ كه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ۸/۹/۲٠۱۸ بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات (حدکا) و (حدك) لە شارۆچکەی کۆیە، له‌ لایه‌ن هێزە سەربازییەکانی كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه‌ بۆمباران كران، کە بەو هۆیەوە چەند كه‌سێك شەهید و بریندار بوون.  ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە بە پێچەوانەی تەواوی یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە و بە دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاک و سەروەریی وڵاتەکەمان دەزانین. لە هەمان کاتدا، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان بە سەرکردایەتیی هەردوو حزبی دیموکرات و کەسوکار و هاوڕێیانی شەهیدەکان دەگەیەنین و هیوای زووچاکبوونەوەیش بۆ بریندارەکانیان دەخوازین.

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان

 

نه‌شوان به‌رزنجى

 

هەواڵی پەیوەندیدار