چینوتوێژەکانی سلێمانی: دەبێ هەڵبژاردن بکرێ..بیانووگرتن لاوازییە
_(1)__2018_09_08_h17m37s37__ER.jpg)
سلێمانی-KDP.info- هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی 30ی ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت چه‌ند حزبێكی سیاسی به بیانووی ناله‌باری دۆخی ئێستای كوردستان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، چالاكان و ڕاگه‌یاندنكارانی و چاودێرانی سلێمانی ده‌ڵێن، ئه‌و حزبانه‌ی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆیان ده‌ترسن.
پێوەست به ڕای چه‌ند حزبێك بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دانا كه‌مال، ڕاگه‌یاندنكار، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئەگەرچی هەڵبژاردن لە تەواوی وڵاتان پرۆسەیەکی سیاسی و دیموکراسییە، بەڵام لە وڵاتی ئێمە پێچەوانەکەی دروستە. هەندێ لایەنی سیاسی بە بیانووی لەبارنەبوونی دۆخی هەرێمی کوردستان کار بۆ لەباربردنی هەڵبژاردن دەکەن و ئێستا پێیان باش نییە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. گومانەکە لێرەدا دروست دەبێت ئەو لایەنانەی لەگەڵ هەڵبژاردن نین، لە بنەڕەتدا باوەڕیان بە هیچ پرۆسەیەکی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان نەبووە و نییە. ئەگەر ئاوڕێک بۆ ساڵی ڕابردوو بدەینەوە هەر خودی ئەو لایەنانە بوون داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان دەکرد، ئێستا خێرە پەشیمان بوونەتەوە و کار بۆ لەباربردنی پرۆسەیەکی دیموکراسیی وەک هەڵبژاردن دەکەن! ئەگەر مەبەستی ئەو لایەنانە ترس بێت لە دۆخی کوردستان، بێگومان ئێستای کوردستان باشترین دۆخی هەیە".
تارا بایز ئاغا، ئه‌ندامی لقی سلێمانیی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان گوتی: "بە بۆچوونی من ئەو لایەنانەی نایانەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت ئەوانەن كە چەواشەكاری و بەلاڕێدابردنی هاووڵاتییانیان كردبووە پیشە، گەر دەسەڵات و حوكمڕانی تەندروست بێت، دەبێ گەل شەرعیەتی پێ بدات، پێم وایە پەرشوبڵاوی و ناڕێكیی نێوماڵی خۆیانە کە نایانەوێت هەڵبژادن بکرێت. میللەت و دەنگی گەل بۆ ئەوان بەهایەكی ئەوتۆی نییە و تەنیا چاوەڕوانی دەستكەوتی حزبین و كاڵبوونەوەی دەنگەكانیان و ترسی له‌دەستدانی ده‌نگه‌كانیان له لایه‌ن دەنگدەری خۆیان هەست پێ ده‌كەن و دەزانن چیی تر متمانەیان پێ ناكه‌نه‌وه و ده‌نگی خۆیانیان پێ ناده‌نه‌وه، چونكە بۆیان ده‌ركه‌وت دروشم و گوتار و بەڵێنی حزبه‌كانیان جیاوازترە لە كردار و بەرهەم و خزمەتیان".
چاودێرانی سیاسی دەڵێن، دواخستنی هه‌ڵبژاردن چه‌ندین هه‌نگاو له به‌ره‌وپێشچوونی دیموكراسی دوامان ده‌خات، سه‌رخێڵ حاجی جه‌مال، چاودێری سیاسی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "هەڵبژاردن ئەو کایە دیموکراسییەیە، لە ڕێیەوە دەستاودەستی دەسەڵاتی پێ دەکەین، ئێمە وەک کورد، لە سەرەتای پڕۆسەی دیموکراسیداین. نەک ۳٠ی ئەیلوول، بەڵکو هەرکاتێک وادەی هەڵبژاردن دیاری کرا، پێویستە ئەنجام بدرێت، ئێستاش هیچ بەهانەیەکی یاسایی و ئابووری و سیاسی باوەڕپێکەر نییە، تا هەڵبژاردنی بۆ دوا بخەین، بۆ ئەوەی ژیانی خەڵک بەرەو باشتر بڕوات، پێویستە هەڵبژارنەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێن. هەر دواخستنێکی هەڵبژاردن، لەژێر هەر بیانوویەکدا هەنگاوێک لە دیموکراسی دوامان دەخات لە هەمان کاتدا باوەڕ نەبوونە بە دەنگ و ئیرادەی خەڵک".
توێژه‌رانی ده‌روونی پێیان وایه، ده‌بێ لایه‌نه‌كان كار بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو له كوردستان و پاراستنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی.
هونه‌ر ئیبراهیم، توێژه‌ری ده‌روونی ڕای وایه: "پێویسته هه‌ڵبژاردن له كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و تێكڕای لایه‌نه‌كان كار بكه‌ن بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، تاوه‌كو بتوانن قۆناخێكی باشتر بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، له دوای ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانەوە گه‌لی كورد خاوه‌نداری له ئه‌زموونی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و برایه‌تی و به‌ده‌ستخستنی ده‌ستكه‌وتی زیاتری نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كهه‌ڵوێستی و كاركردن بو ئامانجی گشتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش مه‌دالیای زێڕینی دیموكراسی و ئازادیه له كوردستان".
پارتی دیموكراتی كوردستانه تاكه لایه‌نه مکوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ له 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه بجێت، گه‌ل متمانه به‌و حزبانه بداته‌وه كه ده‌یانه‌وێت بۆ چوارساڵی ئاینده حوكمڕانی هه‌رێمه‌كه‌مان بن.
سه‌باره‌ت به ته‌كیدكردنه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كودستان بۆ ڕێزگرتن له ڕای هاووڵاتییانی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا، سه‌رده‌شت محه‌مه‌د، شرۆڤه‌كاری سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕابردوو و ئێستادا، لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی و ئەمنی و دیموكراسی و سەرجەم سێکتەرەکانی دیکەوە لە هەرێمی کوردستان لە خزمەت تەواوی دانیشتوانی هەرێمەکەدا بووە بەبێ جیاوازی و بەرگریکاری سەرسەختی کوردستان بووە لە سەرجەم هەڕەشە و ترسە نێودەوڵەتی و ئیقلیمی و نێوخۆییەکان و لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی قەیرانە دارایی و ماڵی و سیاسییەکانیش بووەتەوە و ئەوەش ڕوونە کە کارکردن لەسەر دیاریکردن و جێبەجێکردنی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا مافی هاووڵاتییانە و لە هەمان کاتدا پرسێکی یاسایی و دیموکراسیشە. پارتی متمانەی به خۆیه‌تی کە هاووڵاتییانی كوردستان متمانه‌ی خۆیانی پێ ده‌ده‌نه‌وه، پێچه‌وانه‌ی لایه‌نه‌كانی تر كه ترسیان له ده‌نگده‌رانیان هه‌یه متمانه‌یان پێ نه‌ده‌نه‌وه."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




