بارەگای حزبی دیموكرات لە كۆیە مووشەكباران كرا

هه‌ولێر-KDP.info- چەند مووشەكێك ئاراستەی بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) لە كۆیە كراون و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان شەھید و بریندار ھەن.
ئیبراھیم چوكەڵی، ئەندامی سەركردایەتیی حزبی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووه: "چەند مووشەكێك بەر بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستان لە كۆیە كەوتووە و ژمارەیەك شەھید و بریندار ھەن".
ژمارەیەك شایەتحاڵ ئاماژە بەوە دەكەن، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئاسمانی كۆیەدا دەسووڕێتەوە.
مەنسوور مروەتی، ئەندامی بەڕێوەبەری حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) بە كوردستان 24ی راگەیاندووه: "ئێمە لە كۆبوونەوەدا بووین كە كراینە ئامانج، نازانم تۆپباران بوو یان بۆردوومان بوو، ژمارەیەك شەھید و بریندار ھەیە و بریندارەكانمان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە".
پاش ئه‌وه‌ی باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان موشه‌كباران كرا، كارۆ ره‌سووڵی به‌رپرسی ئه‌منیی حزبی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ "نزیكه‌ی 10 مووشه‌ك ئاراسته‌ی باره‌گاكانمان كراوه‌و ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندارمان هه‌یه، داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به هانامانه‌وه بێن، تا ئێستا ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كان دیارنییه و هێشتا دووكه‌ڵ له باره‌گاكانمان هه‌ڵده‌ستێ".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی دیموكرات و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، فێرگه‌ی سیاسی و نیزامیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كراونه‌ته ئامانج.
شایه‌تحاڵه‌كانیش ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به ئاسمانی كۆیه و ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.




