٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت لە ڕێگەی لیژنەیەکی باڵاوە کار بۆ چارەکردنی کێشەکانی وەبەرھێنان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- لە لایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەکردنی کێشەکانی وەبەرھێنان پێک ھاتووە و جێگری پارێزگاری ھەولێریش دەڵێ، مافی ھاووڵاتیان نافەوتێت و لێپرسینەوە لەگەڵ وەبەرھێنەرە کەمتەرخەمەکان دەستی پێ کردووە.

تاھیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لە لایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە لیژنەیەکی باڵا بۆ چارەکردنی کێشەکانی کەرتی وەبەرھێنان پێک ھاتووە و ئێستا لیژنەکە لەگەڵ دەستەی وەبەرھێنان کار لەسەر ئەو بابەتە دەکەن و لە ڕێگەی ئەو لیژنەیەوە حکوومەت دەیەوێت کێشەکانی پڕۆژەکانی وەبەرھێنان چارەسەر بکرێن و کۆتایی بەو پرسە بێت."

تاھیر عەبدوڵڵا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد: "لە سنووری پارێزگای ھەولێر چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان کە ھی ساڵانی پێشوون کێشەیان تێدا ھەیە و لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ژمارەیەک وەبەرھێنەر دەستگیر کراون وەک سەرەتایەک بۆ لێپرسینەوە لە وەبەرھێنەرە کەمتەرخەمەکان."

لە ساڵانی ڕابردوو لە ڕێگەی یاسای وەبەرھێنانەوە زیاتر لە ١٨٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست کراون و بەشێکی پڕۆژەکان بە ھۆی کەتەرخەمییەوە سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێکی زۆر ھێشتا تەواو نەکراون، جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕوونی کردەوە: "دەمانەوێت لە ڕێگەی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکانەوە مافی ھاووڵاتیان وەربگرینەوە، ئەوانەی پێشتر یەکەی نیشتەجێبوونیان کڕیوە لەو وەبەرھێنەرانە و دەبێ پڕۆژەکانیش تەواو بکرێن، چونکە مافی ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتی فەوتاوە."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار