رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، دژی دواخستنی ھەڵبژاردنەکان کەمپینی سەرتاسەری رادەگەیێنن

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی تۆڕی رێکخراوە مەدنییەکانی ھەولێر ده‌ڵێ، کەمپینێکی سەرتاسەری رادەگەیێنین، بۆ گوشار خستنە سەر لایەنە سیاسییەکان و کۆمسیۆن، بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت و، وه‌ك ئه‌و گوتی ''چونكه دواخستنی ھەڵبژاردن، پەکخستنی پرۆسەی دیموکراسییە.''
رێباز یووسف، بەرپرسی تۆری رێکخراوە مەدنییەکانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، كه‌مپینه‌كه‌یان بە مەبەستی گوشار خستنەسەر لایەنە سیاسییەکان و حکوومەت و کۆمسیۆنی باڵای سەرخۆی ھەڵبژاردن و راپرسییه لە ھەرێمی کوردستان، له‌و پێناوه‌شدا ژمارەیەک رێکخراو و چالاکوانی مەدەنی، کەمپینێکی سەرتاسەری رادەگەیێنن.
رێباز یووسف گوتیشی، ''یادداشتێک ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت و هه‌ر سبەی لە هۆتێل چوارچرا و بۆ ئه‌م ئامانجه، کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ساز دەکەین و ھەڵوێستی رێکخراوەکان و ئەجێندای کەمپینەکە و ئالیەت و میکانیزمەکانی گوشارە مەدەنییەکان دەخەینە ڕوو.''
هه‌رچه‌نده بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠ی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت، بەڵام ھەندێک لایەن، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ھەوڵ دەدەن ھەڵبژاردنەکە دوا بخرێت. دوێنێ سێشه‌ممه‌ش، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، له‌سه‌ر هه‌ندێ لایه‌ن، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك دوا خست، كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، یه‌كه‌م ڕۆژی بانگه‌شه بێ.
بڵند ئیبراھیم




