پارتی: له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردندا نین

هەولێر-KDP.info- دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له سلێمانی، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، هیچ گرفتێكی ته‌كنیكی بوونی نییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆتاییهات.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ریه‌ك له شۆڕش حاجی، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
سه‌ره‌تا شۆڕش حاجی، رایگه‌یاند، ئه‌وان تێبینییان له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران هه‌یه و به گوته‌ی خۆی بێگه‌رد نییه و ناكرێ هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێت.
هاوكات دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ساڵی رابردووش ئه‌وان له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان نه‌بوونه و هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا بكرێت.
لای خۆیه‌وه، مه‌حموود محه‌مه‌د، سووربوونی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند، كاره ته‌كنیكییه‌كانی كۆمیسیۆن ته‌واو بوونه و ته‌واوی رێكار و هه‌نگاوه‌كان به‌ڕێوه‌چوونه و هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆ له پێشدا نییه تا هه‌ڵبژاردنی بۆ دوابخرێت.
روونیشی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له بارن بۆ هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا، كه بڕیاره له 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
مەحموود محەممەد، دەڵێت: "ئێمە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر خاڵی زۆر گەورە و بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی و نیشتمانین، لەوانەیە کێشەیەکی ئەوتۆمان نەبێت، لەوانە لەسەر هەندێک خاڵی دیکەی چۆنیەتی سیاسەتکردن لەناو کوردستاندا هەندێک وەکو یەک بیرنەکەینەوە، ئەمەش شتێکی زۆر ئاساییە، ئەو حیزبانە بۆیە دامەزراون، کە بیر‌و بۆچوون و دیدیان لەسەر هەندێک بابەت وەکو یەک نییە، خۆ ئەگەر هەموو شتەکانیان وەکو یەک بێت دەبوونە یەک حیزب، بۆ ئەو مەبەستە دەبێت پەیوەندی هەبێت، یەکتربینین هەبێت، باسی ئەو بابەتەمانکردووە، لەوانەیە لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەردوولامان دیاری‌بکرێت بۆ زیاتر گفتوگۆ و شیکردنەوەی ئەم بابەتە و زیاتر لێک نزیکبوونەوە و زانینی بیروڕای یەکدی لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی کوردستانی و عێراقی".
سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی لە عێراقیش، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە لیژنە و پڕۆژەی هاوبەش لە بەغدا ئامادەییمان هەیە، تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ لەو دوو کوتلەیەی رایانگەیاندووە ساخ نەبووینەتەوە، چونکە ئێمە پڕۆژەیەکمان هەیە و دید و بۆچوونی خۆمان هەیە لەسەر بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی کە هەمانە، بۆیە ماوەتەوە، ئەوەمان لەگەڵ برایانی بزووتنەوەی گۆڕان باسکرد، هەرچەندە ئەوان بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانیان نەکردووە، بەڵام بەلای ئێمە و دیدی ئێمە دەبێت هەموومان پێکەوە بەشداری بکەین، ئەو بەشداریکردنەمان بۆ ئەوەی قورساییەکی زیاتر بداتە کوردستان و هێز هەبێت بۆئەوەی بەرگری ئەو تەحەدیاتانە بگرین کە دەتوانم بڵێم لەمەودوا زیاتر رووبەڕوومان دەبنەوە".
سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی کوردستان، مەحموود محەممەد، دەڵێت: "ئێمە رامانگەیاندووە کە کاتی خۆی ئەم درێژکردنەوەیەی تەمەنی پەرلەمان کارێکی باش نەبوو، لە کاتێکی باشیشدا نەبوو، بەهاری رابردوو کاتی ئەوەبوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام بەداخەوە لەبەر ئەوەی هەندێک لەلایەنەکان وا پێشبینیان کرد کە ئەگەر بۆ ماوەیەک دوا بکەوێت باشترە، بەهەرحاڵ پارتیش رەزامەندی لەسەر پیشاندا، ئێستاش پێشبینی دەکەین کەشوهەوایەکە لەباربێت بۆ هەڵبژاردن، چونکە گرفتی تەکنیکیمان نییە، کۆمیسیۆن رایگەیاندووە هەموو رێکارە تەکنیکییەکان و یاساییەکانی ئەنجامداوە، سەرەڕای هەموو ئەمانەش تەفەهومی بۆچوون و دیدەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین، بڕیارمانداوە پەیوەندیمان زیاتر بێت و یەکدی زیاتر ببینین، کۆبوونەوەکانمان بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەبێت کە بەشێکی ئێمە بە گرفتی هەموو کوردستانی دەزانین، بەشێکیشی بزووتنەوەی گۆڕان بە گرفی هەموو کوردستانی دەزانێت".





