ڕێوشوێنەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن، پارێزگای ھەولێر و لیست و قەوارە سیاسییەکان کۆ دەکاتەوە

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر دەڵێ، پارێزگای ھەولێر لەگەڵ کۆمسیۆن و سەرجەم لیست و قەوارە سیاسییەکان بەشدار لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠ـی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت و کۆمسیۆنیش سەرجەم ئامادەکارییەکانی ئەنجام داوە و بڕیاریشە سبەینێ ٥/٩/٢٠١٨، بانگەشەی ھەڵبژاردن لەلایەن لیستی و قەوارە سیاسییەکان بەرپا بکرێت.
ھەمزە حامید، بەڕێوبەری راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت،
سەعات ١٠:٣٠ خولەکەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای ھەولێر لەگەڵ کۆمسیۆن و سەرجەم قەوارە و لیستەکانی بەشدار لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.
وەک ئەو گوتی، کۆبووەنەوەکە سەبارەت بە رێوشوێنەکانی بەرێوەچوونی بانگەشە و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی و پرەنسیپەکانی هەڵبژاردن دەبێت.
بڵند ئیبراھیم




