كۆمسیۆن: لە سبەینێوە، ده‌رگای بانگه‌شه‌كردن به ڕووی لیست و قه‌واره‌كاندا ده‌كرێته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیارده‌ری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی دایانڕشتووه كاره‌كانی كۆمسیۆن به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و سبەینێیش ده‌رگای بانگه‌شه‌كردن به ڕووی لیست و قه‌واره‌كاندا ده‌كرێته‌وه.
(ئیسماعیل خورماڵی) بڕیارده‌ری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی دامانڕشتووه، ئیش و كاره‌كانمان به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و هیچ گرفتێكمان نییه. تا ئێستاش هیچ بڕیارێك نه‌بووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و، هه‌موو رێكاره یاساییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه ".
بڕیارده‌ری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان گوتیشی "به‌یانی ده‌رگای بانگه‌شه‌كردن به ڕووی لیست و قه‌واره‌كاندا ده‌كرێته‌وه و هه‌موو قه‌واره و كاندیده‌كان ده‌توانن بانگه‌شه‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌ن."
سه‌رباز واحد




