٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەشتەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتان، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info
 
 
ھەولێر-KDP.info- لە ژێر چاودێریی سەرۆک بارزانی و لە ژێر ناوی نیشتیمان بە درووشمی تواناسازیی ئافرەت جڤاکی پێشکەوتوو، ھەشتەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەبەسترێت کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
 
٣ی ٩ی ٢٠١٨ بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعوود بارزانی، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لە ھەولێر ھەشتەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت.
 
سەرۆک مەسعوود بارزانی ئامادەی کۆنگرەکەیە و لە سەرەتادا بەشداریی لە پێشانگایەکی تایبەت بە مێژووی خەباتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوودا و کاری دەستی ئافرەتان کرد.
 
بڕیارە کۆنگرەکە ٢ ڕۆژ بخایەنێت و، تێیدا سکرتێر و دەستەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ھەڵبژێردرێن".
 
 
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ساڵی ١٩٥٢ لەسەر داواکاری "مستەفا بارزانی" رێبەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە بارودۆخ و ھەلومەرجێکی ناھەموواری سیاسی و کۆمەڵایەتی دامەزرا و تا ئێستا حەوت كۆنگره‌ی بەستووە، کە لە کۆتا کۆنگرە "د. ڤیان سلێمان"، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بوو.
 
فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار