نێچیرڤان بارزانی: هیچ به‌هانه‌یه‌ك نابینین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوا بخه‌ین

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان هیچ به‌هانه‌یه‌ك نابینن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوا بخه‌ن. ڕاشیگه‌یاند، ''هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی و پارتی و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندایه و پرسی شه‌رعیه‌ت و دیموكراسیه‌ت و نوێبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ته و له‌و قۆناغه‌ی ئێستا كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت، زۆر گرنگه ئه‌مه بكرێت.''
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/9/2018، نێچیرڤان جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كیی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌رییان له شاری هه‌ولێر و كرد و له‌لایه‌ن د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانییه‌وه پێشوازی كرا. دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا تیشكیان خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه:
سه‌ره‌تا دكتۆر به‌رهه‌م له وته‌یه‌كدا گوتی "له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان باسمان له ڕه‌وشی كوردستان و ئه‌گه‌ره‌كانی له‌پێشمان و به‌تایبه‌تی پرسه گرنگه‌كانی به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی 30/9ـ مان كرد. ده‌توانم بڵێم له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه‌دا به‌و ئه‌ركه نیشتمانیانه‌ی له‌پێشمانه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه كورد پێویستی به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستییه له به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان. له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن پێداگری كرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد، هه‌ڵبه‌ته ئێمه وه‌كو هاوپه‌یمانی به‌شێك نین له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ئه‌ندامیشمان له په‌رله‌مانی كوردستان نییه و تێبینیمان هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ڕێكار و تۆماری ده‌نگده‌ران و بڕیارمان وایه به‌شدار نه‌بین له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هیوادارم ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه كوردستان چیتر به‌رگه‌ی بێنه‌وبه‌ر و گرژی و ئاڵۆزیی تر ناكرێت و ئه‌گه‌ری گه‌وره‌مان له‌پێشه و ئه‌و ئه‌گه‌رانه وه‌كو له‌مه‌وپێش هاوپه‌یمانی و چوار لایه‌نه‌كه‌ش جه‌ختیان له‌سه‌ر كردۆته‌وه، پێویستی به دیالۆگێكی نیشتمانییه و ئه‌و دایه‌لۆگه نیشتمانییه بۆ ده‌ستنیشانكردنی كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستانه، به‌تایبه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵكه. ئه‌مه به لایه‌نێك و دوو لایه‌ن ناكرێت، به‌ڵكو به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌موو هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م گۆڕه‌پانه ده‌كرێت و كوردستان ئه‌مڕۆ پێویستی به یه‌كخستن و ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی خۆیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كاندا مامه‌ڵه بكه‌ین و هه‌م ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌ورانه‌ی له‌پێشیشمانه بتوانین سوودی لێ وه‌رگرین به قازانج و به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان، نه‌ك بۆ به‌رژوه‌ندیی ته‌سكی حزبایه‌تی. دووباره به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بێت و به ئه‌نجامێكی ئه‌وه‌تۆ بگات كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان لێی سوودمه‌ند بن".
دواتر نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی له وته‌یه‌كدا گوتی "من ئیزافه‌یه‌كم له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح نییه. سوپاسی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ردی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ی ئه‌مڕۆ. هه‌ر وه‌ك جه‌نابیان باسیان كرد ئێمه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی، باسی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێمان له عێراق كرد و ئه‌وه دووپات كرایه‌وه كه پێویسته بۆ به‌رژوه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان له به‌غدا هه‌وڵ بده‌ین كۆده‌نگییه‌ك دروست ببێت و كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه و میكانزمه‌كه‌یشى به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، ده‌بێ دوایی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ك پره‌نسیپ هه‌ردوولامان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هاوده‌نگین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته كارێكی جددی ئه‌نجام بده‌ین. سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ڕێز و پێزانینمان بۆ بڕیاری براده‌ران، باسی ئه‌وه‌مان كرد كه وه‌كو لایه‌نی ته‌كنیكی و كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر چووه‌ته پێش و ئێمه پێشتریش باسی ئه‌و بڕیاره‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كردووه و كۆمسیۆنمان ڕاسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ك كاك به‌رهه‌میش باسی كرد و ڕێز بۆ بیروبۆچوونیان، ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌نا به‌خوا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له خزمه‌تی گه‌لی كوردستاندا بێت و به شێوه‌یه‌كی ئارام و ڕێك‌وپێك و له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و لێدوانی هه‌ندێك به‌رپرسی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد "كاتێك ئێمه ده‌ستمان به‌و سه‌ردانانه كرد، له‌گه‌ڵ گۆڕانیش قسه‌مان كردووه كه حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌وانیش ببینین و ئه‌وان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و بێگومان له‌م یه‌ك دوو ڕۆژه‌دا سه‌ردانی گۆڕانیش ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین.'' سه‌باره‌ت به لێدوانێكى فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتییش، گوتى: "له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش قسه كراوه و بڕیارى هه‌ڵبژاردن دراوه و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له هه‌موو كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، ئینجا با كاك فه‌رید نه‌یه‌ڵێت له سلێمانی سندووق دابنرێت ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كات".
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی و پارتییه بۆ پۆستی سه‌ركۆماریی عێراقی فیدرال، به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاند "ئه‌م قسه‌یه هیچ بنه‌مایه‌كى نییه و له هه‌ندێك لایه‌نه‌وه باس كراوه، به‌ڵام هیچ باسێكی فه‌رمی نه‌كراوه و ئێمه سه‌رقاڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانین و مه‌به‌ستمانه به‌شێك بین له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆی كوردستان و هه‌ر پله و پۆستێكیش بێت بۆ به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵكه، نه‌ك بۆ پشكپشكێنه و ئه‌م جۆره بابه‌تانه‌ی كه له هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا باس ده‌كرێت".
له وه‌ڵامى پرسیارێكى دیكه‌دا نێچیرڤان بارزانی گوتی "من دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه پارته سیاسییه‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوایان له حكوومه‌ت نه‌كردووه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه دوا بخه‌ن. ڕێكاره یاساییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه گه‌ر ئه‌مانه مه‌به‌ستیانه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت یان به هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكه، ده‌بێت داوا له سه‌رۆكی حكوومه‌ت بكه‌ن، خۆیان وه‌كو حزب له ناوخۆیاندا چ قسه‌یه‌كیان كردووه؟ ئه‌وه‌یان شتێكی دیكه‌یه، به‌ڵام كه‌س ئه‌و داوایه‌ی له حكوومه‌ت نه‌كردووه. وه‌ك پێمگوتن ئێمه‌ش له خۆمانه‌وه ئه‌م ڕۆژه‌مان بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری نه‌كردووه، به‌ڵكو به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ براده‌رانی یه‌كێتی ڕۆژه‌كه‌مان دیاری كردووه، كۆمسیۆنیش كاتێك چۆته په‌رله‌مان دووپاتی كردۆته‌وه كه زیاتر له سه‌دا نه‌وه‌د تا نه‌وه‌د و پێنجی ڕێكاره یاسایی و ته‌كنیكییه‌كانیان ئه‌نجام داوه و ئه‌مانه هه‌موو یه‌ك به یه‌ك ئه‌نجام دراون. ئه‌مڕۆ ئێمه هیچ به‌هانه‌یه‌ك نابینین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن دوا بخه‌ین كه له به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی و پارتی و هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندایه كه پرسی شه‌رعیه‌ت و دیموكراسیه‌ت و نوێبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ته و له‌و قۆناغه‌ی ئێستا كوردستان پێیدا تێده‌په‌رێت، زۆر گرنگه ئه‌مه بكرێت. سه‌باره‌ت به به‌غداش تا ئێستا له به‌غدا هیچ هاوپه‌یمانی و لایه‌نێك ڕاینه‌گه‌یاندووه كه هاوپه‌یمانی و بلۆگی گه‌وره‌یه، شاندی یه‌كێتی و پارتی له به‌غدا ئێستا خه‌ریكی دانوستاندنن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. ئێمه له زمانی دوو ئیداره‌یی تێناگه‌ین گه‌ر هه‌ڵبژاردن دوانه‌خرێت! چونكه وه‌ك پێمگوتن كه‌س به ئێمه‌ی نه‌گووتووه و كه‌س نامه‌ی بۆ من نه‌نووسیوه وه‌ك سه‌رۆكى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت، كه‌س ئه‌مه‌ی نه‌كردووه و ئه‌و شتانه‌ی كه له ڕاگه‌یاندنه‌كان باسی لێوه ده‌كرێت، شتێكی جیاوازه."
هه‌ر سه‌باره‌ت به كشانه‌وه یان به‌شداریكردنی هاوپه‌یمانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق، د. به‌رهه‌م ئاشكرای كرد "هه‌روه‌ك پێشتر باسم كرد ئاراسته‌ی بڕیارى ئێمه ئه‌وه‌یه كه له هه‌ڵبژاردنی 30/9 به‌شدار نابین. نه خۆمم كاندید كردووه و نه هاوپه‌یمانی كاندیدى كردووم، قسه و باس هه‌یه له‌ملا و له‌ولا و ئه‌وانه‌ی به لوتفه‌وه باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن ماڵیان ئاوا بێت و ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه مادده‌ی چه‌واشه‌كاری و جۆره‌ها سه‌فقه‌ی له پشتی په‌رده‌وه، بۆ خۆیانی لێده‌گه‌ڕێم."
سه‌باره‌ت به داوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، جێگری سه‌رۆكی پارتی گوتی "ئێمه پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شمان نووسیوه و له به‌غدا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین تا ببێته پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش و بێگومان ئه‌و شتانه‌ن كه داخوازیی هه‌موو گه‌لی كوردستانی تێدا بێت."
ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی هاوپه‌یمانی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش بۆ دانوستان له به‌غدا، به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاند "ئێمه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ باسمان له‌وه كردووه پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر بۆ دانوستانه‌كانی به‌غدا ئاماده بكه‌ین، بێگومان پارتی و یه‌كێتیش به هه‌مان شێوه پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده كردووه، گرنگه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه دانیشین و له‌سه‌ر خاڵه گشتگیره‌كان كه په‌یوه‌ستی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه و په‌یوه‌ستی ماده‌ی سه‌د و چله و په‌یوه‌ستی پرسی شه‌راكه‌ته له به‌غدا و دروستكردنی بڕیارى سیاسییه ئێمه هه‌ماهه‌نگ بین و دڵنیام زۆر له پرۆژه‌كان له‌یه‌كتر نزیك ده‌بن."





