پارتی لەگەڵ کۆمەڵ و هاوپەیمانیدا کۆ دەبێتەوە، چاوەڕوانی وەڵامی گۆڕانیشە

هەولێر-KDP.info- شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی کۆ دەبێتەوە و، چاوەڕوانی وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕانیشە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، شاندی باڵای پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و چه‌ند حزبێكی دیكه‌ش ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌وه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیشدا كۆ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت یان نا، چونكه هێشتا وه‌ڵام نه‌دراونە‌ته‌وه.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه لایەنە کوردستانییەکان یەکڕیز و هەکهەڵوێست و بە یەک شاند بچنە به‌غدا و دانوستان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقەوە بکەن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد و دواتر له ئاستی باڵایش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆ بوویه‌وه.
راژیار هه‌ورامی




