٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پسپۆرێکی نێودەوڵەتی: پێگەی دیپلۆماسیی کوردستان لە بەرەوپێشچوونەوەدایە

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک-KDP.info- پسپۆڕێکی بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی دەڵێ، ئێستا پێگەی دیپلۆماسیی کوردستان لە ئاستی سیاسەتی دەرەوە لە بەرەوپێشچوونێکی زۆردایە.

ئێستا  هەرێمی کوردستان وەک وڵاتێکی گەورە سەیری دەکریت و لەم چەند ساڵەی دواییشدا لە ڕووی بووژاندنەوەی ئابووری و پێگەی سیاسی بەرەوپێشچوونێکی باشی بە خۆیەوە بینیوە. لەو بارەیەشەوە، ئەکرەم ئۆنەن، کە پێشتر مامۆستای زانکۆی ئارتۆکلۆی تورکیا بوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "لە دنیادا کوردستان بە سیاسەتی خۆی دەنگی داوەتەوە و توانیویەتی لە نێو گەمەی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتاندا جیگای خۆی بگریت و سیاسەتێکی ڕاستەقینە بەردەوام بکات و سیاسەتەکەیان نەبووەتە هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێک، بەڵکو بووەتە ڕێخۆشکەر بۆ ئەوەی وڵاتان ڕووی تێ بکەن و خەڵک لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە پێیویستیان پێی بێت."

لە ئاستی کۆمپانیا جیهانییەکانی نەوتدا کوردستان چەندین ڕێککەوتنی درێژخایەنی هەیە بۆ گەڕان بە دوای نەوت و دەرهێنانیدا.

 

ئەکرەم ئۆنەن کە پسپۆڕێکی بواری نێودەوڵەتییە  گوتیشی: "ئێستا لە نێو سیاسەتی ئەورووپا و ئەمەریکا و ڕووسیاشدا هەرێمی کوردستان توانیویەتی سیاسەتێک بهێنێتە ئاراوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هەرسێ جەمسەرەکە، چونکە خۆگونجاندیش لەگەڵ هەرسێ جەمسەرەکە هەنگاوێکی زۆر باشە."

 

ئۆنەن ئەوەیش ناشارێتەوە و دەڵێت: "جگە لە باشووری کوردستان هەرسێ پارچەکەی تری کوردستان لە وەستاندنەوەی سیاسەتی دەرەوەدان و پێگەی دیپلۆماسیی سیاسییان هیج نییە و نەیانتوانیوە بۆ خۆیان سەنگێکی سیاسی دروست بکەن، ئەمەش لەم جیهانگێریەدا جێگای ڕەخنەیە و پێویستە کورد لەسەر ئاستی دنیا فشار دروست بکات."

 

ئۆنەن کە زیاتر شارەزایی لەسەر ڕووسیا هەیە و لەوێ بۆ ماوەی چەند ساڵێک کاری سیاسیی کردووە، دەڵێ: "دەبێ ئێمە واقیعبینیانە قسە بکەین، لەسەر ئاستی دنیا، بەتایبەت لە ڕووسیا، هەرێم سەنگی تایبەتی خۆی هەیە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوینیشدا پێگەی هەرێم بەرزە و، ڕووسیایش بە جیددی مامەڵە لەگەڵ دیپلۆماسیەتی هەرێم دەکات، ئەمەش وایکردووە پێگەی دیپلۆماسی هەرێم زیاتر بەرەو پێش پچێ."

 

كــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار