٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ ڕێگەی دھۆك- سحێلا تەواو دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

دھۆك -KDP.info- بەرپرسێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، یەكێك لەو پڕۆژە گرینگانەی ئێستا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كاری تێدا دەكات، ڕێگەی پارێزگای دھۆك بۆ ناوچەی سحێلایە و بڕیارە ئەمساڵ تەواو بكرێت.

ئەندازیار سامی قادر، بەڕێوەبەری پڕۆژەكان لە وەزارەتی ئاوەدانكردەوە، ڕایگەیاند: "جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی ڕێگەوبان دەستی پێكردووە و كاركردن تێیاندا بەردەوامە، لەگەڵ كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەوڵدایە ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەش كاركردن تێیاندا دەست پێبكات، بە تایبەتی ئەو پڕۆژانەی پێشتر چەند قۆناغێكیان لێ جێبەجێ كراوە و بە ھۆی قەیرانی داراییەوە راگیراون".

بەڕێوەبەری پڕۆژەكان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "یەكێك لەو پڕۆژانەی ئێستا كار بۆ تەواوكردنی دەكرێت، پڕۆژەی رێگەی گرشین بۆ دەڤەری سحێلایە، كە درێژییەكەی ٢٢ كیلۆمەترە و ٣٥%ی پڕۆژەكە تەواو بووە، ئەوەی ماویشەتەوە، كاركردن لەسەری بەردەوامە تا كۆتایی دێت".

قادر روونیشی كردەوە: "ڕێگەی گرشین سحێلا، پارێزگای دھۆك بە ناوچەی سحێلاوە دەبەستێتەوە، كە رێگەكە لە گوندی گرشینی سەر رێگەی سەرەكیی زاخۆ بەرەو ناوچەكانی سحێلا بۆ ناحیەی زوممار و رەبیعە دەچێت و، تەواوبوونیشی سوود و گرینگییەكی زۆری بۆ ناوچەكە دەبێت".

 

 قائید میرۆ

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار