٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەروەردە پشووی شەممانی بۆ ئەمساڵی خوێندن هەڵوەشاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یەندراوێكدا ئاشكرای كردووه‌، پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ شه‌شی مانگی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات و ئه‌مساڵی خوێندنیش پشووی ڕۆژانی شه‌ممه‌ نامێنێت.

له‌ ساڵی ڕابردوو به ‌هۆی قه‌یرانی دارایی و پاشكه‌وتی مووچەوە‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانی شه‌ممه‌ی كردبووه‌ پشوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ ئه‌مساڵ پشووه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

له ڕاگه‌یەندراوه‌كه‌دا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه‌، هاتووه: وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵى خوێندن (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩) بڕیاری داوه‌ كه‌ ڕۆژى دەستبەکاربوونى مامۆستایان بۆ ئەمساڵى خوێندن، ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (٦/٩/٢٠١٨)ى زایینى دەبێت.

له‌ ڕاگه‌یەندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ڕۆژانى شەممە کە بە پشوو هەژمار کرابوو، لەم ساڵى نوێى خوێندندا پشوو نییە و لە ڕۆژى شەممەوە تا پێنجشەممە دەوام فەرمى  ده‌بێت.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار