نێچیرڤان بارزانی: ده‌مانه‌وێ یه‌كهه‌ڵوێست بین و له به‌غدا پێكه‌وه كار بكه‌ین

هەولێر-KDPinfo- جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرێسکۆنفرانسی هاوبەشی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، رایگەیاند، حه‌زی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه بچینه به‌غدا و گه‌ر له یه‌ك ڕۆژیشدا نه‌چین، به‌ڵام هه‌ڵوێستمان یه‌ك بێت و به‌یه‌كه‌وه له به‌غدا كار بكه‌ین."
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29/8/2018 نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به یاوه‌ریی شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه پێشوازی كران.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گرنگیى یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا تاوتوێ كرا و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانیان دووپات كرده‌وه به‌و ئامانجه‌ى به یه‌ك به‌رنامه بچنه به‌غدا و له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌شدار بن. لادانی ئه‌و گرفتانه‌ى بوونه‌ته هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی دیدار و گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و ده‌ستپێكردنی دیدار و گفتوگۆ به پێویست زانرا و له‌مباره‌یه‌وه بڕیار درا چه‌ند هه‌نگاوێك له ڕۆژانی داهاتوودا به ئاراسته‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی لایه‌نه سیاسییه‌كان، بنرێن.

دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو، زانیاری‌یان دایه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن. سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "ئێمه ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كرد به سه‌رۆكایه‌تیی جه‌نابی كاك نێچیرڤان و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا زۆر له‌و باسانه‌ی كه باسی ڕۆژن وه‌ك یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له به‌غدا، پرسه سیاسییه‌كانی عێراق و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و یهكماڵیی گه‌لی كوردستان له پرسه سیاسییه‌كانی ناوخۆ و به‌غدا، باسیان لێوه كرا و تا ڕاده‌یه‌كی باش هاوڕا بووین له‌سه‌ر بابهتهكان و ئومێد ده‌كه‌ین له ڕۆژانی داهاتووی نزیكدا لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه دانیشتنێكی فراوانتر ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و شتانه‌ی كه پێویستن بڕیاری جددی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه كاتیشمان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، بۆیه پێویسته په‌له‌ی لێ بكه‌ین."
دواتر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا گوتی "سوپاسی پێشوازیى جه‌نابی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ده‌كه‌ین بۆ شاندی پارتی كه به خزمه‌تی گه‌یشتین، ماوه‌یه‌ك بوو ئێمه حه‌زمان ده‌كرد ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام بایكۆتیان كردبووین، جا كه بایكۆته‌كه شكا ئێمه زۆر پێمانخۆشبوو له نزیكه‌وه ئه‌م سه‌ردانه بكرێت و له براده‌رانی یه‌كگرتوو ده‌ستمان پێكرد و سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین به‌م نزیكانه."
ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد "ئه‌وی بۆ هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان گرنگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌وڵ بده‌ین و لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌شمان له به‌غدا هه‌بێت. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه له‌گه‌ڵ جه‌نابی مامۆستا ئه‌و بابه‌ته بووه و بڕیار وایه كۆبوونه‌وه‌كانی دیكه‌شمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌نجام بده‌ین و هه‌مووشمان به‌یه‌كه‌وه كۆببینه‌وه تا هه‌وڵ بده‌ین ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندایه، به‌یه‌كه‌وه له به‌غدا كاری بۆ بكه‌ین و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوو. له‌مباره‌یه‌وه سوپاسی هه‌ڵوێستی جه‌نابی مامۆستا ده‌كه‌ین له‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی كه ده‌ستی پێده‌كات و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش قسه بكات و دوای ئه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت كه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بین و ئه‌مه‌ش بۆ پارتی جێگه‌ی ڕێز و پێزانینه و په‌نا به خوا هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بتوانین به كۆده‌نگی له به‌غدا ئاماده بین و كار له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن كردووه، جێگری سه‌رۆكی پارتی ڕایگه‌یاند "هیچ ڕێككه‌وتنێكی وا نه‌كراوه."
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، گوتی "پێمان خۆشه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بچنه به‌غدا، ئه‌وه‌ی كه ئێستا مه‌علوومه له ڕۆژانی داهاتوودا شاندی یه‌كێتی و پارتی به‌یه‌كه‌وه ده‌چن و حه‌زی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه بچینه به‌غدا و گه‌ر له یه‌ك ڕۆژیشدا نه‌چین، به‌ڵام هه‌ڵوێستمان یه‌ك بێت و به‌یه‌كه‌وه له به‌غدا كار بكه‌ین."
هه‌ر سه‌باره‌ت به دواخستن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا، نێچیرڤان بارزانی گوتی "تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به فه‌رمی داوای له ئێمه نه‌كردووه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت و هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت. هه‌ڵوێستی ئێمه له حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و هیچ لایه‌نێكیش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له حكوومه‌ت و به‌نده نه‌كردووه هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت. قسه هه‌یه و شت هه‌یه و هه‌موو ئه‌مانه له‌نێوان خۆیاندا كردوویانه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك به فه‌رمی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی له حكوومه‌ت نه‌كردووه."
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئاشكرای كرد "هه‌ڵبژاردن ئیستحقاقێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و یاسایی‌ی گه‌لی كوردستانه، ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه له‌كاتی خۆیدا بكرێت، قسه هه‌یه كه دوا بخرێت به كۆمه‌ڵێ مه‌رج و داوا و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه، كه‌واته تا ئێستا ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ین كه ڕۆژی 30/9 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌ر بڕیارێكی جه‌ماعی و نیشتمانی له‌سه‌ر دروست بوو دوای ئه‌و گفتوگۆیه‌ی كه هه‌یه، ئه‌گه‌ر بشگۆڕدرێ ئه‌وا داوا له حكوومه‌ت و جه‌نابیان ده‌كه‌ین بیكه‌ن، به‌ڵام هێشتا ئه‌و شتانه نه‌بووه و ئێمه له‌سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه ئه‌ڕۆین."
سه‌باره‌ت به چوونی شاندی چوار لایه‌ن جگه له یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌غدا، ئه‌مینداری گشتی ئاشكرای كرد "بێگومان چوونه به‌غدا به یه‌ك شاند یان دوو شاند، زۆر گرنگ نییه، به‌ڵكو یه‌ك هه‌ڵوێستی گرنگه و دانیشتنێك‌مان هه‌یه و ئه‌مانه‌وێ پڕۆژه‌كانمان تێكه‌ڵ بكه‌ین و ئاگامان له یه‌كتری بێت و گه‌ر گه‌یشتینه ئه‌نجامێك به‌یه‌كه‌وه به یه‌ك شاند یان دوو شاند، له كاتی خۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت."
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی پاكنه‌بوونی تۆماری ده‌نگده‌ران وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك بۆ پاشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی به‌غدا له‌لایه‌ن لایه‌نه كوردستانییه‌كانه‌وه، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی پارتی ڕایگه‌یاند "ئاماده‌كاری نه‌كراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی به‌غدا. سه‌باره‌ت به ئاماری ده‌نگده‌رانیش پێویسته كۆمسیۆن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه و پێموایه كۆمسیۆن وه‌ڵامیشی داوه‌ته‌وه و چه‌ندین مانگه كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن و له ڕووی ته‌كنیكییه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن نییه، ئه‌گه‌ر له ڕووی سیاسییه‌وه داواكارییه‌ك هه‌بێت ئه‌ویش تا ئێستا وه‌ك پێشتر گوتم به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كه‌س داوای له حكوومه‌ت نه‌كردووه هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخات."





