٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی پارتی لەگەڵ یەکگرتوودا کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامییان کرد و لەگەڵ شاندێکی ئەو حزبە بە سەرۆکایەتیی ئەمینداریان کۆ بوونەوە.

لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان کرد، بە یەکڕیزی و یەکدەنگی، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا بکەن، ئەوەش لە پێناو بە دەستهێنانی مافەکانی کورد.

دوێنێیش مەحموود محەممەد گوتەبێژی پارتی، رایگەیاند، پارتی و یەکێتی هەوڵ دەدەن هەموو لایەنە کورستیانییەکان بە یەکڕیزی بچنە بەغدا، دەرگایشیان بۆ گفتوگۆ کراوەیە بۆ ئەو پڕۆژە هاوبەشەی یەکێتی و پارتی، کە بۆچوونە بەغدا ئامادەیان کردووە.

سەردانەکەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بۆ لای یەکگرتووی ئیسلامی، هەوڵدانە بۆ ئەو یەکڕیزییەی کە پارتی داوای دەکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار