پارتی و یه‌كێتی: بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه‌مان، ده‌رگامان بۆ لایه‌نه كوردستانییه‌كان كراوه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی رایگەیاند، پارتی و یەکێتی هەوڵ دەدەن هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزیی بچنە بەغدا و دەرگایشیان بۆ گفتوگۆ کراوەیە بۆ تاوتووکردنی ئەو پڕۆژەیەی پارتی و یەکێتی بۆ چوونە بەغدا ئامادەیان کردووە.
دوای کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە هەولێر، گوتەبێژی هەردوو حیزبەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان راگەیاند و دەڵێن، تاوەکو ئێستاش 30ی ئەیلوول وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.
سه‌ره‌تا مەحموود محەممەد گوتی، چۆنیه‌تیی چوونی شاندی هه‌ردوو لا بۆ به‌غدا خراوه‌ته به‌ر باس، هه‌روه‌ها قسه له‌وه كراوه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌یان كردووه بۆ دانوستن له به‌غدا و وه‌رگرتنی رای لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به هه‌ند ده‌گرن.
گوتیشی، پرسه ناوخۆییه‌كان و دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناڕازییه‌كانیش چوار لایه‌نه‌كه قسه‌وباسی لێ كراوه و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ كۆی لایه‌نه‌كان، چونكه چاكه و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدایه.
سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەبارەی چەند پرسێک بوو، لەوانەش سەردانی شاندی هەردوولا بۆ بەغدا، کە بڕیارە رۆژی هەینی ئەنجام بدرێت.
ئه‌و ئاشكرایشی كرد كه تائێستا له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عیراقی رێك نه‌كه‌وتوون.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراوی خۆی ده‌كرێت له 30ی ئه‌یلولی 2018 و باس له دواخستنی نه‌كراوه.
سەعدی پیرە ئاماژەیشی دا، لە کۆبوونەوەکەدا باسی کەرکووک کراوە و پێویستە دەستەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک دەست بە کارەکانی بکات و کێشەکانی ئەو پارێزگایە چارەسەر بکرێت.




