دەست بە کارکردن لە ١٨٠ پڕۆژەی سلێمانی کرایەوە

سلێمانی-KDP.info-به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران، نێچیرڤان بارزانی، ده‌ست كراوه به ته‌واوكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كاركردن تێیاندا وه‌ستابوو، کە بۆ سنووره‌كانی خۆیان ستراتێژین. گوته‌بێژی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان ده‌ڵێ، له سلێمانی كاركردن بۆ ته‌واوكردنی زیاتر له 180 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌ستی پێ كردووه.
سەبارەت به بڕیاری حكوومه‌ت بۆ ده‌ستكردنه‌وه به ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان، میران كامیل، گوته‌بێژی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی ڕانیه و گه‌رمیان، زیاتر له (100) پڕۆژه به هۆی قه‌یرانی داراییەوە كاریان تێدا وه‌ستابوو، به‌ڵام ئێستا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ده‌ست كراوه‌ته‌وه به كاركردن له به‌شێكی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه ستراتێژی و زه‌روورن".
له وەڵامی ئەو پرسەدا کە ئه‌و پڕۆژه گرینگانەی ئێستا كاركردن تێیاندا ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، کامانەن. میران كامیل هێمای بۆ ئه‌وه كرد: "ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئێستا كاركردن تێیاندا ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ن كه 50%ی كارەکەیان ته‌واو بووه و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانەوە هه‌ڵبژێردراون كه ستراتیژی و گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی پێش بخرێن و ته‌واو بكرێن، ئێمه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت به‌رز ده‌نرخێنین، چونكه پڕۆژه‌كان ده‌بووژێنێته‌وه".
سەبارەت بەو بڕه‌پارەیەی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كانی سنووری سلێمانی ته‌رخانی كردووه، وته‌بێژی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان گوتی: "بڕی پاره دیاری نه‌كراوه، چونكه بۆ ته‌واوكردنی هه‌ر پڕۆژه‌یەک بڕه‌پاره‌یه‌ك پێویسته، حكوومه‌تیش به پێی پڕۆژه‌كان پاره بۆ ته‌واوكردنیان ته‌رخان ده‌كات و بڕیاریش دراوه مانگانه بڕه‌پاره‌یه‌كی باش بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان ته‌رخان بكرێت".
كامیل ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه به ته‌رخانكردنی 50 ملێۆن دۆلار بۆ به‌ڵێنده‌رانی ئەو پڕۆژانەی كاركردن تێیاندا ده‌ست پێ دەكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی مانگانه 10 ملیۆن دۆلار، بۆیه ئێمه وه‌ك به‌ڵێنده‌ران سوپاسی هه‌نگاوه گرنگه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و ته‌واوی وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، كه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان."
ناوبراو گوتی : "ئێستا دەست دەکرێتەوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژه‌ی جوودسایدی هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق، پێنجوێن و ده‌ربه‌ندیخان، كه‌لار و چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئاو و ته‌واوكردنی بینای قوتابخانه و نه‌خۆشخانه. به گشتی ئه‌و 180 پڕۆژه‌یەی كه بۆ كاركردنه‌وه تێیاندا هه‌ڵبژێردراون کۆمەڵێک پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژیی خزمه‌تگوزارین".
به پێی ئاماری یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان 120 هه‌زار كرێكار به هۆی ڕاوه‌ستانی پڕۆژه‌كانەوە كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه، بەڵام له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردن له پڕۆژه‌كاندا هه‌زاران هه‌لی كار ڕه‌خساوه.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




