٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان دەربارەی چەند پرسێک کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- بڕیارە حەفتەی دابێ پەرلەمانی کوردستان دەربارەی چەند پرسێک کۆ ببێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێ، کارنامەی کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان لەسەر بابەتێکی وەک مافی بەکاربەر و پرسی دەرمانە، بەڵام لەوانەیە باسی ھەڵبژاردنیش بکرێت.

ماجد بازرگان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد: "بڕیارە حەفتەی دابێ پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە، بەڵام ھێشتا کارنامەی کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان نەخراوەتە ڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بیستوومانە کۆبوونەوەکە دەربارەی پرسی دەرمان و مافی بەرکاربەر و ھەندێ پڕۆژەی یاسایی گرینگ دەبێت."

 

لەبارەی ئەو زانیارییانەوە کە باسی ھەوڵەکانی پەرلەمان بۆ دواخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، بازرگان دەڵێت: "تا ئێستا ھیچ فراکسیۆنێکی نێو پەرلەمان پڕۆژەی لەبارەی دواخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولەوە پێشکەش نەکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا جووڵەیەکی ناڕاستەوخۆ لە نێو پەرلەماندا پەیدا بووە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن دوا بخرێت."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار