نێچیرڤان بارزانی و مه‌كگۆرك پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق تاتوێ ده‌كه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/8/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژی داعش كرد.
له دیدارێكدا كه دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ستیڤ ڤه‌یگن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان ئاماده بوون، هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و دیالۆگی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كرد به شێوه‌یه‌ك كه حكوومه‌تێكی نیشتمانی بێت و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌رز و گرنگ نرخاند.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی شاندی هاوپه‌یمانییه جیاوازه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كه سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه و بارودۆخ و پێشهاته‌كان و ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.




