کورد لەو هاوپەیمانێتییەدا دەبێت کە داواکارییەکانی جێبەجێ دەکرێ"
__2018_08_27_h15m54s1__ER.jpg)
ههولێر-KDP.info- بۆ هێزە عێراقییەكان دیار بوو بەبێ كورد، لە ناو كوردیشدا بەبێ پارتی حكوومەت پێك ناهێت، داواكارییەكانی كورد خراونەتە بەردەم لایەنە عێراقییەكان، هەر لایەنێك داواكارییەكانی كورد جێبەجێ بكات، کورد دەچێتە ناو ئەو هاوپەیمانەتییە.
شاندێكی چوار لایەنی سیاسیی عێراق كە پێك هاتووە لە سائیرون، نەسر، وەتەنییە و حیكمە لە هەرێمی كوردستانە و دەیانەوێ كورد ڕازی بكەن، بۆ ئەوەی بچێتە نێو ئەو هاوپەیمانەتییەی كە ئەو چوار لایەنە ڕایانگەیاندووە و دەیانەوێت گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی پێك بێنن.
د. ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "هەڵبژاردنی 12ی 5 سەنگ و قورساییی هەرێمی كوردستانی بە شێوەیەكی گشتی و سەنگ و قورساییی پارتیی بەتایبەتی دیار كرد و بۆ هێزە عێراقییەكان ڕوون بووەوە کە بە بێ كورد، لە ناو كوردیشدا بەبێ پارتی حكوومەت پێك ناهێت."
ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی ڕوونیشی كردەوە: "لە هەموو كۆبوونەوەكاندا لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بە ئاشكرا باسمان لە داواكارییەكانی كورد كردووە، داواكاریی پارتی داواكاریی شەخسی نییە، بەڵكو داوای گەلی كوردستانە، ئەو داواكارییانەش شەراكەت، تەوازن و تەوافقە، لەگەڵ جێبەجێكردنی ماددەی 140 و گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەكان و چەسپاندنی بودجەی هەرێم. ئەمڕۆ ئەو دواكارییانە بە ئاشكرا بە حزبە عێراقییەكان ڕاگەیاندراون، بۆ وەفدەكانی دیكەش داواكارییەكانی كورد دەخەینە ڕوو، بە ئاشكرا ڕامانگەیاندووە ناچینە هیچ ئیئتیلافێكەوە تا ڕێككەوتن نەكرێت، داواكارییەكانی كورد چەند جێبەجێ دەكەن، ئەمەریكا و هاوپەیمانەكان لەسەر خەتن بۆ ئەوەی ئەم جارە وەك جارەكانی دیكە تەنیا بەڵێن نەبێت، بەڵكو دەبێ داواكارییەكانی كورد جێبەجێ بكرێن و ڕێككەوتن بكرێت و بە ئاشكرا بۆ خەڵكی ڕوون بكەنەوە".
ڕابین شێروانی




