"به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ئازاد كرا"
__2018_08_25_h16m4s47__ER.jpg)
خانه‌قین -KDP.info-به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین گوتی، دوای سێ مانگ له ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی له زینداندا، به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ئازاد كراوه، چونكه تۆمه‌تی ڕووخاندنی خانووی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی درابووە پاڵ كه هاوكاریی داعشیان كردووه.
له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كوردستانییه‌كاندا گرتووه و به‌رده‌وام تۆمه‌ت بۆ كورد دروست ده‌كه‌ن و ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن و له ناوچه‌كه ده‌ریان ده‌كه‌ن. پێش سێ مانگیش له جه‌له‌ولا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كه له‌سه‌ر پشكی كورده، هاوكار بووه له ڕووخاندنی خانووی كرویه‌كان كه هاوكاریی داعشیان كردووه و ده‌ستیان به خوێنی پێشمه‌رگه سوور بووه، ده‌ستگیر كرا.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سێ مانگ لەمەوبەر تۆمه‌تی ئه‌وه بۆ به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا دروست كرا كه گوایه هاوكار بووه له ڕووخاندنی خانووی كرویه‌كان كه له‌گه‌ڵ داعش بوونه و، به بڕیاری حكوومه‌تی عێراق ده‌ستگیر كرا، به‌ڵام ئێستا ئازادیان كردووه، دیاره كه هیچ تاوانێكی له‌سەر ساخ نه‌بووەته‌وه و ئه‌وانیش له‌و كاره‌ی خۆیان به‌رده‌وامن، خه‌ڵك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و دواتریش ئازادی ده‌كه‌ن."
بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین گوتیشی: "به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كه له زیندان بووه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراوه و سێ مانگیش له زیندان هێڵدراوه‌تەوە و دواتر ئازاد كراوه."
بڵند ئیبراهیم




