"هه‌ر وه‌به‌رهێنێک ده‌ست به‌پڕۆژه‌كان نه‌كاته‌وه مۆڵه‌تی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه"
__2018_08_25_h15m22s0__ER.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info-به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر گوتی، هه‌موو به‌ڵێنده‌ره‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه، هه‌ر به‌ڵێنده‌رێك دوای جه‌ژنی قوربان ده‌ست به پڕۆژه‌كان نه‌كاته‌وه مۆڵه‌تی كاركردنی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه، چونكه نزیكه‌ی 460 پڕۆژه له سنووری هه‌ولێر هه‌یه، كه نزیكه‌ی 70 له‌وانه ڕاگیراون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش له بواری جێبه‌جێكردندان.
دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه به هۆی قه‌یرانی دارایی وه‌ستابوون جارێكی دیكه ده‌ستیان پێ كردووەته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه هه‌موو هاوكارییه‌كیان بكات.
سامان عاره‌ب، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك كۆمپانیاكه‌ی له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تی هه‌بێت پێش جه‌ژن ئاگادارمان كردووەته‌وه، كه ئه‌وانه‌ی پڕۆژه‌كانیان به هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی ڕاگرتبوو پێویسته دوای جه‌ژنی قوربان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، چونكه كرانه‌وه‌ی ئابووری دروست بووه و دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان باشتر بووه."
له‌باره‌ی ژماره‌ی پڕۆژه‌كانەوە، سامان عاره‌ب گوتی: "له سنووری هه‌ولێر 460 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانمان هه‌یه، كار له نزیكه‌ی 70 پڕۆژه ڕاگیرابوو و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كاریان تێدا ده‌كرا، بۆیه دوامۆڵه‌ت دراوه به‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه، ئه‌گه‌ر دوای جه‌ژن ده‌ستی پێ نه‌كه‌نه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه."
عاره‌ب باسی له‌وه‌ش كرد: "پڕۆژه‌كان هه‌موو سێکته‌ره‌كان له خۆی ده‌گرێت؛ نیشته‌جێبوون و ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری. جگه له‌وه‌ش، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌وه هه‌یه وه‌ك ڕێگاوبان و پڕۆژه‌كانی دیكه ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه پێویسته ئه‌وانیش ده‌ست به پڕۆژه‌كانیان بكه‌نه‌وه."
عاره‌ب گوتیشی: "به پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی ئێمه كردوومانه جووڵه‌ی ئابووری ده‌ستی پێ کردووەته‌وه، چونكه ئێستا كۆمپانیای زیاتر دێن بۆ مۆڵه‌توه‌رگرتن."
بڵند ئیبراهیم




